shi3r.jpg

شیعری ژنانی كورد دەكرێتە فەڕەنسی

ئەحمەدی مەلا یەكێك لە وەرگێڕ ونووسەرەكانی كوردە. ئەو ساڵانێكە لە فەڕەنسا دەژی و بەتەنیشت شیعر و بەرهەمەكانی خۆیەوە كاری وەرگێڕانیشدەكات.

_ سەد ساڵ تەنهایی_ شیعرەكانی ڕامبۆ و بەشێك لە بەرهەمەكانی ئیتالیۆكالینۆ

لە بەرهەمە وەرگێڕدراوەكانی ئەوە بۆ سەر زمانی كوردی. ئەمجارە و لە هەنگاوێكیتری كلتوریدا،

 شیعری ٣٠ ژنە شاعیری کوردستان لە كوردییەوە دەكاتە فەڕەنسی.

نیکۆل بارییەر پێشەکی بۆ شیعرەكان نووسیوە و ژێرار شالیان، گەورە نووسەری فەڕەنسی دوالاپەڕەی ڕازاندووەتەوە و هونەرمەند زاری دیزاینی بەرگەکەی کێشاوە.

 بەرهەمەکە لە زنجیرە کتێبی “میللەتان، کولتوور و ئەدەبی ڕۆژهەڵات” بڵاو بووەتەوە، کە نەزەند بەگیخانی بەڕێوەی دەبات.


ئەم بابەتە 51 جار خوێندراوەتەوە