Goran_Samad.jpg

کۆچیرۆکی لەنێو گێژاوی ژیاندا بڵاوکرایەوە

کۆمەڵە چیرۆکی لەنێو گێژاوی ژیاندا کۆمەڵە چیرۆکێکی نوێی "گۆران سەمەد"ە و وا بڕیارە بەمزوانە بڵاوبکرێتەوە، یەکێک لە چیرۆکەکانی  "دوو خولەک و پەنجاو سێ چرکە بە کاتژمێرەکەی دەستم" براوەی فێستیڤاڵی گەلاوێژە و خەڵاتی یەکەمی بردووە.

ئەو دەربارەی چیرۆکەکانی بۆ سایتی  گەلاوێژ دەڵێت:

ئەم کتێبە دووەم کۆمەڵە چیرۆک منە، لە دوای کتێبی (ڕەشنووسی ماتەمی ناو ڕۆژەکان).

کتێبی لەنێو گێژاوی ژیاندا ناوەندی غەزەلنووس چاپ و بڵاوی دەکاتەوە. کتێبەکە لە نۆ چیرۆک پێکھاتووە. ھەر یەکەیان بە شێواز و ناوەڕۆکی جیاواز نووسراوە و سەربەخۆن، کە گوزارشتە لەو گێژاوەی ژیان". "جێگای ڕێزە لەم دۆخە خراپەدا کەسانێک ھەن ئەدەب بە پێویستییەکی ھەمشەیی دەزانن و نایەنەوێ ئەم ژانرە زیندووە پاشەکشە بکات. بۆیە بە پێویستی دەزانم سوپاسی کاک زوبێر جۆڵا بکەم، کە سپۆنسەری چاپەکەی کردوە.


ئەم بابەتە 159 جار خوێندراوەتەوە