Hany.jpg

هانى، باس له‌ ته‌نیایى خۆى ده‌كات

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ هانی نوێترین ڤیدیۆ کلیپی بەناوی (تەنیایی) بڵاوكرده‌وه‌.

گۆرانیه‌كه‌ى هانى كه‌ لە چەناڵی یوتیوبەکەی خۆی بڵایكردۆته‌وه‌، نوێترین کاریه‌تى و (ئەحمەد محەمەد) هۆنراوەكه‌ی نوسیووە، ئاوازی هانی خۆیەتی دەرهێنانی سەعید موحەمەدییە و ڤیکتۆر ماکسیمۆڤ بە گیتار بەشداری کردووە.

هانی موجتەهیدی، لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە، زیاتر لە 20 ساڵە لەبواری هونەریدا کاردەکات، لە ساڵی 2099 و 2010 یەکەمین و دووەمین ئالبوومی خۆی بەناوەکانی ساندرێلا و دایک بڵاوکردووەتەوە.


ئەم بابەتە 168 جار خوێندراوەتەوە