Choman.jpg

فیریکراتیس کێ بووە؟

چۆمان تەقێدین

لێرەوە زنجیرەیەکی مێژووی شانۆ دەستپێدەکەین، کە بریتی دەبێت لە ژیان نامەی هەوەڵین نووسەر و ئەکتەرە مێژوویەکانی بواری شانۆ و کارکردن دەبێت لەو ڕوبەرە فراوان و دێرینەی یۆناندا کە لە پاشمانەوە جێماوە و لە ئێستاشماندا ئامادەیی هەیە. نووسەر و ئامادەکاری ئەم زنجیرەیە بەڕێز چۆمان ە و ئەم زنجیرەیە تایبەتە بە سایتی گەڵاوێژ بەشی شانۆ.

زنجیرەی بیست و چوارەم. دەربارەی نووسەران لەمێژووی شانۆدا.

 فیریکراتیس کێ بووە؟

گریکییە دێرینەکان ، یەکێک بوون لەو نەتەوە کۆنانەی کە جێ دەستیان دیارە لە مێژووی شارستانیەتی جیهانی دێرین دا ، و لە ناو شارستانیەتی گریک (یۆنان)ییە کۆنەکان ، خەڵکی دەوڵەتە شاری ئەسینا پشکی شێریان بەر دەکەوێت ، و لە ناو خەڵکی دەوڵەتە شاری ئەسینا گەلێک زانا و فەیلەسوف و ڕەوانبێژ و نووسەر و هونەرمەند دەرکەوتون ، کە توانیویانە ڕێڕەوەی مێژووی مرۆڤایەتی بگۆڕن لە هەموو بوارەکاندا ، و هەروەها دەوڵەتە شارەکانی تری شارستانیەتی گریکییە کۆنەکان ، هەر یەکەیان بە نۆرەی خۆی دەوری هەبووە لە پێشخستنی شارستانیەتی یۆنانییە پێشینەکان.

 ئەسیناییەکان دەستێکی باڵا و دیاریان هەبووە ، و یەکێک لەو بوارانە کە تیایدا پێشەنگ بوون هونەری شانۆ بووە ، و لە پاڵ  ئەسیناییەکان دا ، و خەڵکی ناوچەکانی تری وڵاتی گریکییە دێرینەکان ، دەوریان هەبووە  لە پێشکەوتنی شارستانیەتی یۆنانییە پێشینەکان ، زۆرینەی سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن ، کە گریکییە دێرینەکان بە گشتی ، و هەروەها دەوڵەتە شاری ئەسینا بە تایبەتی بە داهێنەری هونەری شانۆ دادەنرێت لە مێژووی دێرینی مرۆڤایەتیدا.

بنچینەی هونەری شانۆ لە ناو شارستانیەتی گریکییە دێرینەکان ، دەگەڕێتەوە بۆ ئاهەنگ و بۆنە دینییەکان کە لە دەوڵەتە شارە جیاوازەکانی وڵاتی  یۆنان ساز دەکران ، کە ئەو ئاهەنگ و بۆنانە لە دەوری خواوەند (دیۆنیسس) یان (باخۆس) دەسورایەوە ، کە ئەو خواوەندە یەکێک لە خواوەندە نیشتەجێ بووەکانی چیای ئۆلیمپوس ، کە لە پارێزگای پێیریا لە هەرێمی مەکدۆنیای ناوەندی سەر بە وڵاتی  گریک (یۆنان) ی ئێستە هەڵکەوتووە ، خواوەند (دیۆنیسس) یان (باخۆس)  خواوەندی بەروبووم و داری مێوە بووە ، و هەروەها دواتر ئەو هونەرە واتا هونەری شانۆ لە گریکییە پێشینەکانەوە ، چووە ناو شارستانیەتەکانی تر ، وەکو میسری دێرین ، و میزیۆپامیا (دوو ڕووبارەکە)_کوردستانی کۆن ، و ڕۆمای کۆن ، و ڕووسیا.

 ژیاننامەی فیریکراتیس

فیریکراتیس ، بە پێی زۆرینەی سەرچاوە مێژووییەکانی دێرین ، کە دەربارەی مێژووی هونەری شانۆی کۆنی شارستانیەتی یۆنان نووسراوەن ، بە یەکێک نووسەرانی شانۆ دادەنرێت لە مێژووی هونەری شانۆی کۆمیدی دا ، کە بە یەکێک لە نووسەرە  گرنگەکانی هونەری کۆمیدی شارستانیەتی گریکی کۆن دادەنرێت ، کە ئەمەیش پاڵ ئەوانەی تری هاو پیشەی توانیویەتی هونەری شانۆی ئەو سەردەمە پێش بخات ، و داهێناێکی گەورەی تێدا کردووە ، و هەروەها بە یەکێک لە نووسەر و شاعیرە گەورەکانی شارستانیەتی یۆنانی کۆن و مرۆڤایەتی دانراوە.

فیریکراتیس ، نەزانراوە لە ساڵی چەندی سەدەی پێنجی پێش زایین لە دایک بووە لە خێزانێکی خانەدانی شاری ئەسینای دێرین ، و خەڵکی دەوڵەتی شاری ئەسینایە ، واتا لە شاری ئەسینای پایتەختی وڵاتی گریك  (یۆنان) لە هەرێمی ئایتکای سەر بە وڵاتی گریك (یۆنان) لە دایک بووە ، و فیریکراتیس بەشێکی زۆری ژیانی لە شاری ئەسینا بە سەر بردووە ، و هەروەها  لە تەمەنی لاویی دا وەکو شانۆنامە نووسەکانی تر دەستی بە نووسینی شیعری کۆمیدی و شیعر کردووە ، توانی گەلێک داهێنانی مەزن بخاتە ناو هونەری شانۆیی کۆمیدی  یۆنانی ئەو سەردەمە.

فیریکراتیس بە خەیاڵی داهێنەرانەی جوانی تایبەت بە خۆی ناوبانگی دەر کردووە ، و جوانی و پاکی لە خۆدا گرتنەکەی تاقی دەکرێتەوە ، لە لایەن ئیپیپی تراپت ئوکتوپ داهێنەری مەترێکی نوێ بوو ، بە دوایدا بانگ کرا کە پێرێستان ، کە زۆر جار لە کۆرسی تراژیدیاکانی یۆنان ، و لە هۆرایس دا روودەدات ، ئەوەش بە پێی وتەی نووسەرێک لەسەر تراژیدیا.

فیریکراتیس ، هاو سەردەمی هەر یەکێکە لە شانۆ نامەکانی ، وەکو: سبيس و پۆلیفراسمۆن و فرینیچوس و کریتیاس و ئاریستۆفانێس و سۆفۆکلێس و ئەیۆن خیۆسی و ئەسخیلیۆس (ئەسکیلیۆس) و ئیپسیچارموس و کراتینوس و چۆیریلوس و فۆرمیوس و سوساریۆن و یۆریپیدێس و فرینیچوس ئەسینی و کراتیس و گەلێک شانۆنامەی تر بووە ، و ئەوەیش هەر وەکو ئەوان دەورێکی کاریگەر و بنەڕەتی لە بەرەو پێش بردنی شارستانیەتی گریک (یۆنان) ی ئەو کاتە بە گشتی ، و هونەری شانۆیی یۆنانییە کۆنەکان بە تایبەتی هەبووە.

 بەرهەمە شانۆییەکانییەکانی فیریکراتیس

فیریکراتیس ، لە ماوەی ژیانی دا وەکو شاعیر و شانۆنامە نووسەکانی تر ، نزیکەیی (288) شانۆیی نووسیووە ، و بەڵام تەواوی دەقەکانەکانی  فەوتاون و لەناوچوون ، و بەڵام تەنها ناوی (19) یان (18) بەرهەمی شانۆیی زانراوە ، کە ئەمەش ناونیشانی ئەو دەقە شانۆییانە کە تەنها ناونیشانەکەی زانراوە ، وەکو: ئاگاتۆئی (پیاوی باش) ، ئاگیرۆی (پیاوی کێوی) یان (دڕندەکان) ، ئەنتروفەرەکڵ یان هەراکانی مرۆڤ کە ڕەنگە هەمان یاری بێت بە ناوی پیودەراکلیس بێت) ، ئۆتۆمۆلۆی (بیابانەکان) ، گراس (پیرە ژنەکان یان یان هاگس) ، دۆلۆدیداسکالۆس (مامۆستای کۆیلە) ، مەتران (پیاوی لە بیر چو یان تالاتا (دەریا) ، چێشتخانە یان پانویشیس (ڤیستیڤاڵی هەموو شەو یان ئیپنۆس) ، کۆریانۆ ، کراپاتالۆی (باشە بۆ هیچ) ، لێرۆ (خشڵ) ، مێتاڵس (کانەکان) ، مێتۆیکۆی (نیشتەجێ کردنی نامۆکان) ، مێروولە_پیاوان ، پێرسای (فارسەکان) ، پێتاڵ ، تایرانس (تیرانی) ، چیرۆن ، پیودەراکلیس کە پێ ئەشێ هەمان یاری بە ئەنتروفەرەکڵس بێت.

فیریکراتیس ، لە فێستیڤاڵەکانی ناوەڕاستی ساڵانی (440کانی پ.ز) ، و هەروەها ناوەڕاستی ساڵانی (430کانی پ.ز) تاوەکو کۆتایی ئەو دەیەی پێش زایین لە پەرستگای خواوەند دیۆنیسس ، کە بە شاری دیۆنیسیا ناسراوە ، بەشداری کردووە ، کە توانیویەتی چەندین جار خەڵاتی لێژنەی دادوەرانی فێستیڤاڵی بە دەست بهێنێت.

 کۆچی دوایی فیریکراتیس

فیریکراتیس ، نەزانراوە  لە ساڵی چەندی سەدەی پێنجی پێش زایین کۆچی دوایی کردووە ، و هەروەها نەزانراوە لە تەمەنی چەندی ساڵی دا بووە کە وەفاتی کردووە ، بەڵام ئەوە زانراوە لە شاری ئەسینای پایتەختی وڵاتی گریك ،  لە هەرێمی ئایتکای سەر بە وڵاتی یۆنان کۆچی دوایی کردووە ، و هەر لەوێش ئەسپەردەی خاک کراوە.

 سه‌رچاوه‌کان

1_ یاسین سابرساڵح: ئینسایکڵۆپیدیای گشتی-سلێمانی2005ز.

2_ بهنام محەمەد پناه: نهێنییەکانی شارستانیەتی یۆنانی کۆن-وە: زاهیر محەمەد ڕەشید-سلێمانی2008ز.

3 - پ . د. جڤری برۆن: پوختەی مێژووی ئەوروپا- وە: نیهاد جەلال حبیب اللە-سلێمانی2009ز

4_ ویل دورانت: مێژووی شارستانیەت/ بەرگی چوارەم-وە: عەبدوڵڵا رەسووڵی-سلێمانی2014ز.

5_ لوتفی عوبدولوەهاب یەحیا: یۆنان ، سەرەتایەک لە مێژووی شارستانییدا-وە: د . سەنگەر حاجی-هەولێر2014ز.

6_ ئێریک ئریکسۆن: میتۆلۆجیای یۆنانی-وە: کەریم مستەفا-سلێمانی2020ز.


ئەم بابەتە 102 جار خوێندراوەتەوە