Baxtyar_Ali.jpg

خوێنەری كوشندەی بەختیار عەلی لە بەرگێكی نوێدا چایدەكرێتەوە

وابڕیارە لە داهاتوویەكی نزیكدا بەرگی (11) ی كۆكراوەی وتار و لێكۆڵینەوەكانی رۆماننوس و نوسەری كورد (بەختیار عەلی) لە ژێر ناونیشانی خوێنەری كوشندەدا بڵاوبكرێتەوە.

ناوەندی ڕەهەند ئەم كتێبە چاپ كردوە و واشبڕیارە ناوەندەكە خۆشی بڵاویبكاتەوە . ئەم بەرهەمە بەرگی یازدەهەمە لە پڕۆژەیەك بۆ كۆكردنەوە و ڕێكخستنی بەرهەمە تیورییەكانی نوسەر كە لە سی و دوو ساڵی ڕابوردوودا نوسراون و بڵاوكراونەتەوە.

كتێبەكە (19) نۆزدە وتار و (3) سێ چاوپێكەوتن لە خۆ دەگرێت. بابەتەكان بریتین لە :

 1-  خوێنەری کوشندە.

2-  هەندێک سەرنج لە مانای تاکگەرایی لە دونیای ئەمڕۆدا.

3-  مامۆستا / قوتابی.

4-  گەڕانەوەیەکی دی بۆ کێشەی مامۆستا / قوتابی، ئارەزووی فێربوون لە نێوان لاکان و دۆلۆزدا.

5- دەربارەی وەزیفە ئایدۆلۆژییەکانی سەفسەتە لە دونیای ئێمەدا.

6- هەندێك سەرنج دەربارەی سیستمی پەروەردە وشێوەی گۆڕانكاری لەم سیستمەدا.

7-  گوناهـ لە مۆدێرنەدا. خوێندنەوەیەكی ئەدەبی.

8- گەشتە ناكۆتا و ئەفسوناوییەكانی ئەلیساندرۆ باریكۆ.

9-  دژە ــ کولتوورەکان.

10- دەربارەی مێژووی سانسۆر.

11-  وشە و کارەسات.

12- سنوورەکانی وشە.

13- ئەنتی تێکست.

14- بۆ دەبێت زۆر بنوسین؟

15-  تێکست وەک کارێکی هەمیشە ناتەواو.

16- زانکۆ و کڵێسە.

17- ئایا نوسەران و هونەرمەندان موڵکی میللەتن؟.

18- لە وەڵامی خوێنەرێکدا.

19- هەڵەبجە و چەند سەرنجێک لە مانای قودرەت و سەرکەوتن لای بەعس.

20- دەربارەی مردن. چاوپێکەوتن لەگەڵ «بڕوا بەرزنجی».

21- دەربارەی ڕۆمان . چاوپێکەوتن لەگەڵ سيروان ڕەحيم.

22- دەربارەی ناسیونالیزم و دیموكراسییەت. چاوپێكەوتن لەگەڵ ڕۆژنامەی ئاسۆ.


ئەم بابەتە 42 جار خوێندراوەتەوە