Roza.jpg

یەکێك لە سەرسورهێنەرترین گۆڕەکان لە جیهاندا

رۆزا حەمە ساڵح

زۆرن لەو چیرۆکە خۆشەویستیانەی کە لە ناو مێژوو و ڕۆمانەکاندا باسی لێوەکراوە و بە هێمای عەشق ناوزەندکراون، عەشق لە یەکەم نیگادا، عاشق هەبووە خۆشەویستی کوشتوویەتی، عاشق هەبووە لە دوای مەرگی خۆشەویستەکەی شێت و سەرگەردان بووە، چیرۆکگەلێک  هەن کە کراون بە فیلم و تێیدا جوانترین و بەرزترین ماناکانی خۆشەویستی بەرجەستە کردووە، وەک ڕۆمیو ژۆلێت و مجنون و لەیلا و...  چەندها چیرۆکی دیکەش.

  چیرۆکی گۆڕێك لە گۆڕستانی « بیر لاشیە‌ » لە پاریس، بە یەکێك لە سەرسور‌هێنەرترین گۆڕکان لە جیهاندا هەژماردەکرێت، ئەویش گۆڕی موزیکژەن وئەکتەری فەرەنسی « فێرناند ئەربیلۆت » ە،  لە نێوان ساڵانی ١٨٨٠- ١٩٤٢ ژیاوە‌، ئەم گۆڕە بۆتە جێگای سەرنج و سەرسورمان لە لایەن گەشتیارانەوە، ساڵانە بە هەزارها گەشتیار سەردانی دەکەن، لە مەزنی و جوانی ئەو گۆڕە دەڕوانن.

Gor

  وەك دەیگێڕنەوە، فێرناند بە ڕادەیەك عاشقی ھاوژینەکەی بووە، ویستوێتی لە پاش مەرگیشی ئەو عەشقە هەر بەردەوامی هەبێت، بۆیە پێش مەرگی وەسێەتی کردووە، بەوەی کە پەیکەرێکی خۆی لە سەر گۆڕەکەی دابنرێت و سەری ھاوژینەکەی بە سەر لەپی دەستییەوە بەرز ڕاگرتبێت، چاوی لە چاوەکانی بڕیبێت.

  فێرناند چەختی لە سەر ئەوە کردبوو، کە دەبێت مردنی ڕەنگدانەوەی ژیانییان و پێناسەیەك بۆ بەردەوامی عەشقەکەیان بێت.

ئەم پەیکەرە لە لایەن پەیکەرسازی بەلجیکی ئدۆلف وانسارت لە ساڵی ١٩٤٦ دروستکراوە، واتا چوار ساڵ پاش مردنی فێرناند ئەربیلۆت.

Gor1


ئەم بابەتە 297 جار خوێندراوەتەوە