Manswr.jpg

سینه‌ماكارێكى كورد كۆچى دوایى كرد

مەنسوور چەمەنی هونەرمەندى بواری سینەما و دەرهێنەری کورد بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا كۆچى دوایى كرد.

سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ له‌ رۆژهه‌ڵاتى كوردستان هه‌واڵى كۆچى دوایى مەنسوور چەمەنی هونەرمەندى بواری سینەما و دەرهێنەری کوردیان به‌هۆى توشبونى به‌ ڤایرۆسى كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه‌.

به‌پێى سه‌رچاوه‌كان، ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ دانیشتوى شارى مەریوان بووه‌ و ماوەیه‌ک بوو توشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوو، هه‌ر به‌هۆى ئه‌مه‌شه‌وه‌ رۆژى سێشه‌ممه‌ 13/4/2021 گیانى له‌ده‌ستدا.

مەنسوور چەمەنی، لە ساڵى 1976 لە شارى مەریوان لەدایکبووە و لە زۆربەی بەرهەمە دیکیۆمێنتی و دراما و فیلمەکانیدا خەم و ئازار و مەینەتییەکانی نەتەوەى كورد رەنگی داوەتەوە.

فیلمەکانی لە فێستیڤاڵە نێونەدەوڵەتییەکانی وەک ئیسپانیا، بەرلین، مەکزیک، سلێمانی و تاراندا بەشدارییان کردووە و چەندین خەڵاتی بردووەتەوە و گۆشەیەک لە ژیانی پڕ لە کارەساتی نەتەوەکەی بە شێوەیەکی هونەرمەندانە لە ڕێگای ئەو فیلمانەوە پیشانی دنیا داوە.


ئەم بابەتە 89 جار خوێندراوەتەوە