Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 15/4

- لە رۆژى 15/4/1452 لیوناردۆ داڤنشی (Leonardo da Vinci)، نیگارکێشی ئیتالی لە شارى فینشى لە دایکبووە، لە رۆژى 2/5/1519 لە تەمەنى (67) ساڵى بە نەخۆشى کۆچى دوایى کردووە، بە یەکێک لە هونەرمەندانی سەردەمی رێنیسانس دادەنرێت.

- لە رۆژى 15/4/1839 یەعقوب سنوع، ئەکتەر و شانۆنوسى میسرى لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە رۆژى 4/3/1912 لە تەمەنى (72) ساڵى لە فەڕەنسا کۆچى دوایى کردووە، بە یەکیکَ لە پیشەنگانی شانۆی میسری دادەنرێت.

- لە رۆژى 15/4/1858 ئیمیل دورکایم (Émile Durkheim)، فه‌یله‌سوف و ئه‌كادیمیستى فه‌ره‌نسى لە شارى ئیگیناڵ لە فەڕەنسا لە دایکبووە، لە رۆژى 15/11/1917 لە تەمەنى (59) ساڵى بە جەڵتەى دڵ لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 15/4/1888 ماسیو ئارنۆلد (Matthew Arnold)، شاعیر و ره‌خنه‌گر و نوسه‌ری ئینگلیزی لە تەمەنى (66) ساڵى لە شارى لیڤەرپول کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 24/12/1822 لە دایکبووە.

- لە رۆژى 15/4/1892 محەمەد قەسەبجی، ئاوازدانەر و موزیکیانی میسری لە گوندى قیا لە میسرر لە دایکبووە، لە رۆژى 26/3/1966 لە تەمەنى (73) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 15/4/1895 زەینەب سدقى، ژنە ئەکتەرى میسرى بە نەژاد تورکى لە دایکبووە، لە رۆژى 23/5/1993 لە تەمەنى (98) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1917 تاکو ساڵى 1985 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 15/4/1902 ئەبو حەسەن سەبا، موزیسیانى ئێرانى لە شارى تاران لە دایکبووە، لە رۆژى 19/12/1957 لە تەمەنى (55) ساڵى لە شارى تاران کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 15/4/1905 عه‌بدولفه‌تاح قەسری، ئه‌کته‌ری میسری لە دایکبووە، لە رۆژى 8/3/1964 لە تەمەنى (58) ساڵى کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 15/4/1910 ئەمینە رزق، ژنە ئەکتەری میسری لە شارى تەنتا لە دایکبووە، لە رۆژى 24/8/2003 لە تەمەنى (93) ساڵى بە نەخۆشى دڵ لە شارى تەنتا کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1922 تاکو ساڵى 2003 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 15/4/1925 جۆن سینگەر سارجنت (John Singer Sargent)، نیگارکێشى ئەمەریکی لە تەمەنى (69) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى لەندەن کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 12/1/1856 لە شارى فلۆرەنسا لە ئیتاڵیا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 15/4/1927 گاستون لیرو (Gaston Leroux)، رۆماننوس و نوسەری فەرەنسی لە تەمەنى (58) ساڵى لە شارى نیس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 6/5/1868 لە شارى پاریس لە دایکبووە.

له‌ رۆژى 15/4/1930 محه‌مه‌د عه‌لی كه‌شاوه‌رز، ئه‌كته‌ری ئێرانى له‌شارى ئه‌سفه‌هان له‌دایكبووه‌، له‌ رۆژى 14/6/2020 له‌ ته‌مه‌نى (90) ساڵى به‌هۆی نه‌خۆشی گورچیله‌ و وشكبوونی سییه‌كان له‌ شارى ته‌هران كۆچى دوایى كردووه‌، له‌ ساڵى 1960 تاكو ساڵى 2008 به‌شدارى له‌كارى هونه‌ریدا كردووه‌.

- لە رۆژى 15/4/1931 تۆماس ترانسترومەر (Tomas Tranströmer)، شاعیری سویدی لە شارى ستۆکهۆڵم لە دایکبووە، لە رۆژى 26/3/2015 لە تەمەنى (84) ساڵى بە جەڵتەى مێشک لە شارى ستۆکهۆڵم کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 2011 خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی وەرگرتووە.

- لە رۆژى 15/4/1937 خەیریە ئەحمەد، ژنە ئەکتەرى میسرى لە دایکبووە، لە رۆژى 19/11/2011 لە تەمەنى (74) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1959 تاکو ساڵى 2010 بەشدارى له‌ کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 15/4/1937 حسێن ساڵح، ئه‌کته‌ر و ده‌رهێنه‌ری کوێتی لە کوێت لە دایکبووە، لە رۆژى 9/11/2001 لە تەمەنى (64) ساڵى لە کوێت کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1960 تاکو ساڵى 1998 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 15/4/1938 کلاودیا کاردینالی (Claudia Cardinale)، ژنە ئەکتەری ئیتالی بە نەژاد تونسى لە شارى حلق وادى لە تونس لە دایکبووە.

- لە رۆژى 15/4/1945 کازم قەلاف، ئەکتەر و دەرهێنەری کوێتی لە کوێت لە دایکبووە، لە رۆژى 4/7/2000 لە تەمەنى (55) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە کوێت کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1960 تاکو ساڵى 2000 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 15/4/1948 مایکل کامن (Michael Arnold Kamen)، ئاوازدانەر و موزیسیانى نوسه‌رى گۆرانى و شاعیرى گۆرانى ئەمەریکى لە شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە، لە رۆژى 18/11/2003 لە تەمەنى (55) ساڵى بە جەڵتەى دڵ لە شارى نیۆیۆرک کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 15/4/1950 جۆزیان بالاسکۆ (Josiane Balasko)، ژنە ئەکتەر و دەرهێنەر و نوسەری فەرەنسی لە شارى پاریس لە دایکبووە.

- لە رۆژى 15/4/1959 ئیما تۆمسۆن (Emma Thompson)، ژنە ئەکتەر و دەرهێنەری ئینگلیزی لە شارى لەندەن لە دایکبووە.

- لە رۆژى 15/4/1959 تۆماس ف. ویلسن (Thomas F. Wilson)، ئەکتەر و موزیسیانی ئەمریکی لە شارى فیلادیلفیا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 15/4/1974 ئەیمەن بەهجەت قەمەر، شاعیر و ئاوازدانەری میسری لە شارى قاهیرە لە دایکبووە.

- لە رۆژى 15/4/1978 محەمەد نەجاتی، ئەکتەری میسری لە شارى قاهیرە لە دایکبووە.

- لە رۆژى 15/4/1978 لویس فونسى (Luis Fonsi)، گۆرانیبێژ و موزیسیانى پۆرتۆریکى لە شارى سان خوان لە دایکبووە، لە ساڵى 1998 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 15/4/1979 ئانا تۆرف (Anna Torv)، ژنە ئەکتەری ئوسترالی لە شارى مۆلبۆرن لە دایکبووە، لە ساڵى 2002 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 15/4/1980 ژان پۆڵ سارتەر ( Jean-Paul Sartre)، فەیلەسوف و رۆماننوس و و رەخنەگرى ئەدەبى و شانۆنوس و نوسەرى فەرەنسی لە تەمەنى (74) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 21/6/1905 لە شارى پاریس لە دایکبووە، لە ئەڵمانیا فەلسەفەی خوێندوە، یەکێک بووه‌ لە کەسایەتیە گەورەکانی فەلسەفەی فەڕەنسی سەدەی بیستەم، هه‌روه‌ها یەکێک بووه‌ لە کەسایەتیە دیارەکانی بواری ئەدەب و فەلسەفەی بوونگەرایی، لەساڵی 1929 له‌گه‌ڵ فەیلەسوف و فێمینیست سیمۆن دی بۆڤواردا چاویان بەیەكترى كەوتووە و پەیوەندی خۆشەویستییان دەستیپێكردووە و نزیكەی (50) ساڵ پەیوەندی خۆشەویستیان هه‌بووه‌، بەڵام هەرگیز ژنی نەهێناوە، له‌ ساڵى 1939 بانگهێشتی خزمەتی سەربازی دەكرێت، ئەو دەستەیەی پەیوەندی پێوەدەكات، لە هێرشی ئەڵمانەكاندا بۆ سەر فەرەنسا لە مانگى (6)ى 1940 دووچاری شكست و دۆڕانێكی گەورە دەبێت و لەبەرەی خۆرئاوا بەدیل دەگیرێت، دوای ئەوەی چەند مانگێكی زۆر زیندانی دەبێت، ئینجا ئازاد دەكرێت، لە کاتی جەنگی جیھانی دووەمدا، کاتێک ئەڵمانییەکان فەڕەنسا داگیردەکەن، دەچێتە ڕیزی بەرەنگاربووەکانی فەرەنسا و خەبات دەکات دژی داگیرکەر، لە ساڵى 1964 خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی پێبەخشرا، بەڵام لەبەر چەند ھۆکارێک خەڵاتەکەی ڕەتکردەوە، به‌رهه‌مه‌كانى بۆ چه‌ندین زمان وه‌رگێڕدراون، شانۆنامەی (دەریچەیەک)، له‌لایه‌ن (دڵشاد حامید دەروێش) كراوه‌ته‌ كوردی، كه‌ ئەم شانۆنامەیە کە بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1944 لە پاریس نمایشکراوه‌، هه‌روه‌ها شانۆنامه‌ى (دەستە پیسەکان) له‌لایه‌ن (موحسین ئەحمەد عومەر) له‌ دووتوێى (84) لاپه‌ڕه‌دا كراوه‌ته‌ كوردى.

- لە رۆژى 15/4/1982 سیس روۆجن (Seth Rogen)، ئەکتەری کەنەدی لە شارى فانکۆفەر لە دایکبووە.

- لە رۆژى 15/4/1986 جان گێنیە (Jean Genet)، رۆماننوس و شاعیر و شانۆنوس و نوسه‌رى فەڕەنسى لە تەمەنى (76) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 19/12/1910 لە شارى پاریس لە دایکبووە.

- لە رۆژى 15/4/1990گریتا گاربۆ (Greta Garbo)، ژنە ئەکتەری سویدی لە تەمەنى (84) ساڵى بە نەخۆشى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 18/9/1905 لە لە شارى ستۆکهۆڵم لە دایکبووە، لە ساڵى 1954 خەڵاتى فەخرى ئۆسکارى پێدراوە.

- لە رۆژى 15/4/1990 ئیما واتسۆن (Emma Watson)، ژنە ئەکتەری ئینگلیزی لە شارى پاریس لە دایکبووە، لە ساڵى 2000 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 15/4/2002 ئەنتوان ریمی، دەرهێنەری لوبنانی لە تەمەنى (64) ساڵى لە شارى بەیروت کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 15/7/1937 لە شارى داکارى لە سەنیگال لە دایکبووە.


ئەم بابەتە 75 جار خوێندراوەتەوە