Fazl.jpg

حیكایه‌تخوان له‌ تاریكیدا

كتێبێكى ناوازه‌ى شاعیر و وه‌رگێڕ و رۆماننوس (فازڵ عه‌زاوى)یه‌، وه‌ك خۆى له‌ پێشه‌كیدا ده‌ڵێت: "ده‌مێكه‌ حه‌زم كردووه‌ كتێبێكى ئازاد له‌ پاڵه‌وان بنووسم"، كه‌ تیایدا ئه‌زمونى مه‌نفا و ده‌رچوونى له‌ عێراق له‌ ساڵى 1977 ده‌گێڕێته‌وه‌...

فازڵ عه‌زاوى یه‌كێكه‌ له‌ شاعیره‌ ناوداره‌كانى عێراق و له‌ كه‌ركوك له‌ دایكبووه‌، گۆڤارى (69)ى ده‌كردووه‌ كه‌ بۆته‌ سه‌كۆى نوێگه‌رى و تازه‌كردنه‌وه‌ى شیعرى عه‌ره‌بى...

له‌م كتێبه‌دا وێستگه‌ى جیا جیاى ژیان و دنیابینى نوسه‌ر تۆماركراوه‌، له‌باره‌ى مێژووى شارسته‌نیه‌تیه‌كانى میزۆپۆتامیا و ژووره‌ بچووكه‌كانى په‌ناهه‌نده‌یى له‌ ئه‌ڵمانیا و براده‌رانى كه‌ركوك و ئه‌و كه‌ركوكه‌ى فازڵ عه‌واوى (به‌ ماڵى جیاوازییو ناوازه‌كان)ه‌وه‌ ناوى ده‌بات.

كتێبى (حیكایه‌تخوان له‌ تاریكیدا) له‌ بڵاوكراوه‌كانى (دار الجمل)ه‌ له‌ به‌یروت.


ئەم بابەتە 47 جار خوێندراوەتەوە