Gwlzar.jpg

سەدساڵ تەنیایى، ئه‌و ڕۆمانه‌ى به‌كۆى ده‌نگ نوسه‌ره‌كه‌ى كرده‌ خاوه‌نى خەڵاتى نۆبڵى ئەدەبى

گوڵزار حەمە فەرەج

گابڕێل گارسیا ماركیز، ڕۆماننوس، ڕۆژنامەوان، بڵاو کارو سیاسیەکى وڵاتى کۆڵۆمبیا بوو، بەهۆى هەژارى و نەداریەوە ئەرکى گەورە کردنى بە باپیرى دەسپێرن، باپیرى هەمو ڕۆژێک بۆ ماوەى چەند کاتژمێڕێک چیڕۆکى بۆ دەخوێنێتەوە، ئەو بابەتە هێندە کاریگەرى لەسەر دەبێت، دواتر لەزمانحاڵى خۆیەوە دەڵێت سەرجەم نوسراوەکانم و ئەزمونەکانم لە باوە گەورە و ڕابردوەکانى باب و باپیرانمەوەیە.

گابڕێل ئەستێرە پڕشنگدارەکەى ئاسمانى ئەدەبى جیهان، سەرەتا نوسین و وتووێژەکانى کافکا دەخوێنێتەوە کاریگەریى لەسەر ژیانى گابڕێل دائەنێت، دواتر بە شێوەیەکى جددى دەست بە نوسین دەکات، یەکەم چیڕۆکى بەناوى سێیەمین دەست لەکار کێشانەوە ڕۆژنامەى ئالبۆۆگاتا بڵاودەبێتەوە، پاش بڵاو بونەوەى چەندین چیڕۆکى تر دەنوسێت، دواتر دەست بە نوسینى ڕۆمانى سەد ساڵ تەنیایى دەکات، .

سەد ساڵ تەنیایى ڕۆمانێک کە بوە شاکارى ئەدەب و تا ئێستاش بەگرنگترین ڕۆمانەکانى جیهان ناودێر دەکرێت، سەد ساڵ تەنیایى تێکەڵەیەکە لە حەقیقەت و خەیاڵ، بەڵام ئەم توخمە بەشێوەیەک لەیەک ئاڵاون کۆیەکى یەک دەستیان پێکهێناوە، وەک ئەوى لە ئەزەلەوە پێکەوە بوبێتن و جیاکردنەوەى هەرکام لەوى تر، لە ڕاستیدا بەواتاى لەناو بردنى گشت یەکدەستیەکەیەتى.

ماڕکیز پێشەنگى فۆڕمى ئەدەبى ڕیالیزمى جادوویى بو، ئەگەر چى سەرجەمى بەرهەمەکانى سەر بەو ڕێبازە نین، بەڵام ڕەخنەگران گرنگى بەو لایەنەى نوسینەکانى ماڕکیز دەدەن.

گابڕێل دواتر چەندین ڕۆمان دەنوسێت و سەرجەمى ڕۆمانەکانى ناوبانگى گەورەى جیهانى بۆ خۆیان دەستەبەردەکەن ئەوانیش، عەشق و شەیتان، سەدساڵ تەنیایى بەخێرایى هەمو سنورەکانى جیهان دەبڕێت و وەردەگێڕدرێتە سەر زۆربەى زمانەکانى جیهان، مارکیز لە ساڵى 1982 لیژنەى خەڵاتى نۆبڵى ئەدەبیات لە وڵاتى سوید، بەتێکڕاى دەنگ ڕۆمانى سەدساڵ تەنیایى بە باشتڕین بەرهەم هەڵدەبژێرن و خەڵاتى نۆبڵى ئەدەبى بەگابڕێل دەبەخشن.


ئەم بابەتە 195 جار خوێندراوەتەوە