Gwnar.jpg

دوانزە کتێب بە هەڵبژاردەى گوننار ئێکێلۆف

کاتێک گوننار ئێکۆلۆف شاعیرى سویدى بۆ گەشت بەنێو شارەکانى ئەسینا کەوتبوو، گۆڤارى "هۆریزۆنت"  لە فینلەنداوە نامەى بۆ ئێکێلۆف نووسى، داواى لێکردبوو، ناوى 12بەرهەمى ئەدەبى بنووسێت، کە کاریگەرى گەورەى لەسەر ئەزموونى ئەو هەبووە. گۆڤارەکە ئەم داوایەى لە زۆر نووسەرى تریش کردبوو. بەڵام لەناویاندا لیستەکەى گوننار لە هەمووى جیاوازتربوو. نووسەرانى تر بەگشتى لە لیستەکەیاندا ناوى نووسەرانى سەدەى نۆزدەو بیستیان هەڵبژاردبوو.لە هى زۆریان ناوەکان دووبارە بووبوونەوە: تۆڵستۆیى _ دۆستۆفسکى_ ئیبسن_ ستریندبێرگ_ گۆگل_تۆماس مان. لە نووسەرە کۆنەکانیش شکسپیر لە لیستەکاندا زۆر دووبارە بووبووەوە.

 بەڵام لیستەکەى گونار لیستى تاقانەى نێو گۆڤارەکە بوو. کە زیاتر بەرهەمە کلاسیکەکانى سەدەکانى پێش خۆیى تێدابوو.
 ئەم لیستە کە پێکدێت لەو کتێبانەى بەگشتى ساڵانى گەنجى گونناریان پڕکردبوو لە بیرکردنەوەو خێرایى ڕۆشتنى زەینى بەناو زەمەنەکانى پێشخۆیدا،

سایتى گه‌لاوێژ پاش چەندین ساڵ جارێکى تر بۆ خوێنەرانى بڵاودەکاتەوە..

کتێبه‌کانى نێو لیسته‌که‌ى گوننار:

1_داماپادا: ماهاپارینیباسوتا
2_ئینجیل
3_ئیبن عه‌ره‌بى، بۆنموونه‌ . ته‌رجومان ئه‌لئه‌شواق
4_لوکرێتیۆس: له‌ باره‌ى سروشتى شته‌وه‌. De rerum natura
5_پێترونیۆس
6_هۆمێرۆس: ئۆدیسە
7_هۆراتیۆس
8_رەبێلایس
9_بێلمان
10_جۆیس
11_ئێدیت سۆدیًرگران
12_لاوتس. تەرجومەى جودا

 

بۆ دروستكردنى ئه‌م ليسته‌ پشت به‌ وه‌رگێرانى : رزگار شێخانى به‌ستراوه‌


ئەم بابەتە 56 جار خوێندراوەتەوە