Bestwn.jpg

مێژووناسى و فه‌لسه‌فه‌ى مێژوو

كتێبێك تایبه‌ت به‌ چه‌ندین وتار و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى زانستى ده‌رباره‌ى مێژووناسى و فه‌لسه‌فه‌ى مێژوو چاپ ده‌كرێت.

وا بڕیاره‌ به‌منزیكانه‌ دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان، كتێبى (مێژووناسى و فه‌لسه‌فه‌ى مێژوو) له‌ نوسینى كۆمه‌ڵیك نوسه‌ر و  وه‌رگێڕانى (بێستون عه‌بدولكه‌ریم) چاپ و بڵاوبكاته‌وه‌، كتێبه‌كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ چه‌ند وتار و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى زانستى ده‌رباره‌ى مێژووناسى و فه‌لسه‌فه‌ى مێژوو، كه‌ له‌لایه‌ن ناوه‌ندى توێژینه‌وه‌ى مێژوویى جه‌میل رۆژبه‌یانى له‌سه‌ر ئه‌ركى (د. ته‌ها ره‌سوڵ) چاپكراوه‌.

ئه‌م كتێبه‌ یه‌كێكه‌ له‌و (3) سێ كتێبه‌ نوێیه‌ى دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان، كه‌ وا بڕیاره‌ به‌مزوانه‌ بكه‌وێته‌ به‌ردیده‌ى خوێنه‌ران

له‌ به‌شێكى كتێبه‌كه‌دا هاتووه‌:

"یه‌كه‌مین خاڵ كه‌ له‌فه‌لسه‌فه‌ى تیۆریدا به‌رچاو ده‌كه‌وێت، ئه‌و بۆچوونه‌یه‌ كه‌ ده‌ڵێت مێژوو هاوشێوه‌ى بوونێكى زیندووى جووڵه‌داره‌ كه‌ خاوه‌نى ڕۆح و جه‌سته‌، شیراده‌ و مه‌به‌ست، جووڵه‌و ئامانج، یاسا و سیسم و جووڵێنه‌ر و ڕێچكه‌یه‌، ئه‌م شوناسه‌ سه‌ربه‌خۆیه‌ كه‌ به‌ڕێگاى خۆیدا ده‌ڕوات، مرۆڤه‌كان ناچار ده‌كات یان ته‌سلیمى بن یاخود له‌ژێر ڕه‌وڕه‌وه‌ تیژڕه‌و و خێرا قورسه‌كه‌یدا ئه‌شكه‌نجه‌یان ده‌دات.

ئه‌م ڕه‌وته‌ له‌ شوێنێكه‌وه‌ ده‌ستى پێكردووه‌ و له‌ڕێگه‌یه‌كه‌وه‌ تێپه‌ڕ ده‌بێت و سه‌رئه‌نجامیش به‌ شوێنى مه‌به‌ست ده‌گات، فه‌لسه‌فه‌ى تیۆریى مێژوو ده‌یه‌وێت نیشانى بدات ئه‌م رۆیشتن و په‌ره‌سه‌ندنه‌ چۆن دروست ده‌بێت".


ئەم بابەتە 60 جار خوێندراوەتەوە