Jhfar.jpg

هونەرمەندێكى شاری خانەقین به‌ كۆرۆنا کۆچی دوایکرد

هونەرمەند جەعفەر حەسەن دواى (25) رۆژ مانه‌وه‌ لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری هەولێر لە تەمەنی (77)  ساڵیدا بە کۆرۆنا کۆچی دواییکرد.

ئێوارەی رۆژی  دووشه‌ممه‌ 19/4/2021 لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری هەولێر هونەرمەند جەعفەر حەسەن، برای ده‌رهێنه‌رى كورد (ناسر حەسەن) بە کۆرۆنا گیانی لە دەستدا، ناسر حەسەن، سه‌باره‌ت به‌ كۆچى براكه‌ى به‌ مێدیامانى راگه‌یاند وتى: "ماوەی چەند رۆژێک بوو جەعفەری برام لەژێر چاودێری تووندی پزیشک لە ژووری چاودێری چڕدابوو، ئەم ئێوارەیە بەیەکجاری دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت و بۆ هەتا هەتاییە ماڵئاوایی لێکردین".

هونەرمەند جەعفەر حەسەن، لە ساڵی 1944 لە شاری خانەقین لەدایکبووە، لە ساڵی 1958 دەستی بەکاری هونەری کردووە، گۆرانیبێژ و ئاوازدانەر و میوزیسیان بووە، دەرچووی پەیمانگەی هونەرەجوانەکانی بەغدا بووە، ئەندامی گرووپی میوزیکی دیجلە بووە و لە تەلەڤزیۆنی بەغدا کاری کردووە، دەیان گۆرانی و ڤیدیۆکلیپ و کۆنسێرتی به‌ زمانه‌كانى كوردى و عه‌ره‌بى تۆمارکركردووه‌.


ئەم بابەتە 83 جار خوێندراوەتەوە