Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 20/4

- لە رۆژى 20/4/1924 سەعدەدین بقدونس، ئەکتەرى سورى لە شارى دیمەشق لە دایکبووە، لە رۆژى 19/2/2005 لە تەمەنى (81) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى دیمەشق کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1940 تاکو ساڵى 2005 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 20/4/1929 محه‌مه‌د غه‌نی حیکمه‌ت، په‌یکه‌رتاش و شێوەکاری عێراقى له‌ شارى بەغداد لە دایکبووە، لە رۆژى 12/9/2011 لە تەمەنى (82) ساڵى لە شارى عەمانى ئوردەن کۆچى دوایى کردووه‌.

- لە رۆژى 20/4/1942 ئه‌رتۆ پاسیلینا (Arto Paasilinna)، رۆماننوس و شاعیر و سیناریۆنوس و نوسه‌رى فنله‌ندى له‌ دایكبووه‌، له‌ رۆژى 15/10/2018 له‌ ته‌مه‌نى (76) ساڵى به‌ نه‌خۆشى كۆچى دوایى كردووه‌.

- لە رۆژى 20/4/1970 پاول سیلان (Paul Celan)، شاعیر و نوسه‌رى ئەڵمانى لە تەمەنى (49) ساڵى خۆى هه‌ڵداوه‌ته‌ ناو ڕوباری سێن لە شارى پاریس و خنكا دوای هەفتەیەک توانیان ته‌رمه‌كه‌ى بدۆزنه‌وه‌، لە رۆژى 23/11/1920 لە شاری شێرنیڤتسی کە ئەودەم شارێکی ڕۆمانیایی بوو و ئێستا شارێکی ئوکراینایە له‌ دایکبووە، له‌ ساڵى 1947 یەکەم شیعری لە گۆڤاری (ئەگورە) بڵاوكرۆدته‌وه‌، هه‌ر له‌م شیعره‌شدا نازناوى (سیلان)ى بۆخۆى دانا، له‌ ساڵى 1947 له‌ گۆڤارێکی ڕۆمانی شیعری (تانگۆی مەرگ)ی به‌ رۆمانى بڵاوکردەوە، كه‌ دواتر ناوی شیعرەکەی گۆڕی بۆ (فوگەی مەرگ)، کە بە بەناوبانگترین شیعری دادەنرێت، لە ڤیه‌نا بۆیه‌كمینجار شیعری (فوگەی مەرگ)ی لە پیشانگەیەکی سووریالییەکاندا خوێندەوە. هەر ئەودەمیش پێوەندیی خۆشەویستی لەگەڵ (ئینگێبێرگ باخمان)ى له‌دایكبووى نه‌مسا بەست، له‌ ساڵانى پەنجاکان خۆی لە پاریس ده‌ژیا و دیوانەکانیشی لە ئەڵمانیا بڵاودەکرده‌وه‌، ناوەندە ئەدەبییەکانی ئەڵمانیا وەک شاعیرێکی زۆر گەورە پێشوازیان لێده‌كرد و خه‌ڵاتیان كرد، هه‌ر له‌م ماوه‌یه‌دا پێوەندیی دۆستایەتی لەگەڵ هایدگەر دروست ده‌كات و لە ماوەی نزیکەی (20) بیست ساڵدا بە نامە پێوەندییەکی گەرمیان لەگەڵ یەکتریدا دەبێ و کتێبیان بۆ یەکتر دەنارد و لەبارەی شیعر و فەلسەفەوە گفتوگۆیان دەکرد، به‌رهه‌مه‌كانى بۆ زۆر زمانى جیهانى وه‌رگێڕدراون له‌وانه‌ كورد، كه‌ کتێبی شیعرەکانی پاول سیلان له‌لایه‌ن رزگار شێخانی كراوه‌ به‌ كوردى.

- لە رۆژى 20/4/1973 رۆبەرت ئەرمسترونگ (Robert Armstrong)، ئەکتەرى ئەمەریکى لە تەمەنى (83) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى سانتا مۆنیکا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 20/11/1890 لە شارى ساگیناو لە دایکبووە.

- لە رۆژى 20/4/2016 گای هامیلتۆن (Guy Hamilton)، دەرهێنەری ئەمریکی لە تەمەنى (93) ساڵى لە جەزیرەى مایۆرکا لە ئیسپانیا کۆچى دوایى کردووه‌، لە رۆژى 16/9/1922 لە شارى پاریس لە دایکبووە، لە ساڵى 1952 تاكو ساڵى 1989 بەشدارى له‌ کارى هونەریدا کردووە.


ئەم بابەتە 24 جار خوێندراوەتەوە