Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 21/4

- لە رۆژى 21/4/1142 بیار ئه‌بیلار، فه‌یله‌سوف و شاعیر و ئاوازدانه‌ر و نوسه‌رى فه‌ڕه‌نسى له‌ ته‌مه‌نى (63) ساڵى كۆچى دوایى كردووه‌، له‌ ساڵى 1079 له‌ دایكبووه‌.

- لە رۆژى 21/4/1699 جان راسین (Jean-Baptiste Racine)، شاعیر و شانۆنوسی فه‌ره‌نس و نوسه‌ری لە تەمەنى (59) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 22/12/1639 لە دایکبووە.

- لە رۆژى 21/4/1816 شارلوت برونتى (Charlotte Brontë)، ژنه‌ رۆماننوس و شاعیرى ئینگلیزى له‌ ناوچه‌ى یوركشایر له‌ به‌ریتانیا له‌ دایكبووه‌، له‌ رۆژى 21/3/1855 له‌ ته‌مه‌نى (39) ساڵى به‌ نه‌خۆشى سیل له‌ ناوچه‌ى یوركشایر له‌ به‌ریتانیا كۆچى دوایى كردووه‌.

- لە رۆژى 21/4/1910 مارک تۆین (Mark Twain)، رۆماننوس و نوسه‌رى ئەمەریکى لە تەمەنى (74) ساڵى بە جەڵتەى دڵ لە شارى ریدینگ کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 30/11/1835 لە شارى فلۆریدا لى ویلایەت میزورى لە دایکبووە.

- لە رۆژى 21/4/1938 محه‌مه‌د ئیقبال، شاعیر و فه‌یله‌سوف و نوسه‌رى پاکستانی لە تەمەنى (60) ساڵى لە شارى لاهۆر کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 9/11/1877  لە شارى سیالکۆت لە دایکبووە.

- لە رۆژى 21/4/1940 فه‌وزیه‌ عزه‌ت، ژنه‌ ئه‌كته‌رى میسرى له‌ میسر له‌ دایكبووه‌، لە رۆژى 6/9/2017 له‌ ته‌مه‌نى (77) ساڵى له‌ كوێت كۆچى دوایى كردووه‌.

- لە رۆژى 21/4/1964 سەڵاح سەرحان، ئەکتەرى میسرى له‌ ته‌مه‌نى (41) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 2/11/1923 لە دایکبووە.

- لە رۆژى 21/4/1986 سەلاح جاهین، شاعیری میسری لە تەمەنى (55) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 25/12/1930 لە شارى قاهیرە لە دایکبووە.

- لە رۆژى 21/4/1994 بەدەرەددین جمجوم، ئەکتەرى میسرى لە تەمەنى (57) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 26/12/1934 لە شارى خەلیل لە فەڵەستین لە دایکبووە، لە ساڵى 1960 تاکو ساڵى 1994 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 21/4/1996 عەبدولجەبار کازم، ئەکتەرى عێراقى لە تەمەنى (47) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 10/2/1949 لە شارى کوت لە دایکبووە.

- لە رۆژى 21/4/2015 عەبدولڕەحمان ئەبنودى، شاعیرى میسرى لە تەمەنى (77) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 11/4/1938 لە گوندى ئەبنود لە شارى قتا لە دایکبووە.


ئەم بابەتە 48 جار خوێندراوەتەوە