Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 22/4

- لە رۆژى 22/4/1616 میگیل دى سیرفانتس (Miguel de Cervantes)، رۆماننوس و شاعیر و شانۆنوس و نوسه‌رى ئیسپانى لە تەمەنى (68) ساڵى بە نەخۆشى شەکرە لە شارى مەدردید کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 29/9/1457  لە شارى مەدرید لە دایکبووە.

- لە رۆژى 22/4/1658 جوزیبی توریلی (Giuseppe Torelli)، موزیسیان و ئاوازدانەرى ئیتاڵی لە شارى فیرۆنا لە دایکبووە، لە رۆژى 8/2/1709 لە تەمەنى (51) ساڵى لە شارى بۆلۆنیا لە ئیتاڵیا کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 22/4/1707 هنرى فیلدنگ (Henry Fielding)، رۆماننوس و شاعیر و چیرۆكنوس و شانۆنوس و نوسه‌رى ئینگلیزى لە دایکبووە، لە رۆژى 8/10/1754 لە تەمەنى (47) ساڵى کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 12/2/1804 ئیمانویل کانت (Immanuel Kant)، فەیلەسوف و ئه‌كادیمیستی ئەڵمانی  لە تەمەنى (80) ساڵى لە شارى کۆنیگسبۆرگ کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 22/4/1724 لە شارى کۆنیگسبۆرگ لە دایکبووە.

- لە ڕۆژی 22/4/1943 ژنه‌ شاعیر و نوسەری ئەمریکی لویس گلوک (Louise Glück) لە شاری نیویۆرک لە دایکبووە، له‌ رۆژى 8/10/2020 خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی وه‌رگرتووه‌.

- له‌ رۆژى 22/4/1961 جوانا كانن (Joanna Maxwell Cannan)، ژنه‌ رۆماننوس و نوسه‌رى به‌ریتانى له‌ ته‌مه‌نى (64) ساڵى به‌ نه‌خۆشى سیل له‌ ناوچه‌ى دورست كۆچى دوایى كردووه‌، له‌ رۆژى 27/5/1896 له‌ شارى ئۆكسفۆرد له‌ دایكبووه‌.

- لە رۆژى 22/4/1962 رەجا بلملیح، ژنە گۆرانیبێژی مەغریبی لە شارى ربات لە دایکبووە، لە رۆژى 2/9/2007 لە تەمەنى (45) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە مەغریب کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1986 تاکو ساڵى 2007 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 22/4/1981 فەرەخ خەراسانى، شاعیرى ئێرانى لە تەمەنى (85) ساڵى لە شارى مەشهەد کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 28/11/1894 لە شارى مەشهەد لە دایکبووە.

- لە رۆژى 22/4/1982 عەبدوارس عەسر، ئەکتەرى میسرى لە تەمەنى (87) ساڵى بە نەخۆشى لە نەخۆشخانە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 16/9/1894 لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە ساڵى 1917 تاكو ساڵى 1979 به‌شدارى له‌ کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 22/4/1983 عومەر جیزاوی، گۆرانیبێژ و ئەکتەری میسری لە تەمەنى (65) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 24/12/1917 لە شارى جیزە لە دایکبووە.

- لە رۆژى 22/4/1916 یەهودى مینوهین (Yehudi Menuhin)، موزیسیانى ئەمەریکى لە شارى نیویۆرک لە دایکبووە، لە رۆژى 12/3/1999 لە تەمەنى (83) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى بەرلین کۆچى دوایى کردووە.

- له‌ رۆژى 22/4/2018 وئام ئه‌لدحمانی، ژنه‌ ئه‌كته‌ر و گۆرانیبێژی مه‌غریبی كه‌ كاره‌ هونه‌رییه‌كانى له‌ ئیمارات له‌ ته‌مه‌نى (34) ساڵى به‌ جه‌لته‌ى دڵ له‌ شارى ئه‌بو زه‌بى له‌ ئیمارات كوچى دوایى كردووه‌، لە رۆژى 22/8/1983 ئه‌نجام ده‌دا له‌ شارى ربات له‌ مه‌غریب له‌ دایكبووه‌.


ئەم بابەتە 74 جار خوێندراوەتەوە