Kteb.jpg

کاتێ کتێب دەسووتێ!

شەفیق حاجی خدر

کاتێ سەردەم جەنجاڵ دەبێ، کاتێ لەنێو کۆمەڵگەدا بەهۆی هەڵسووڕاندنی سەقەتەوە بەها بەرزەکان دادەڕمێن، شیرازەی کۆمەڵ لە گڕێژنە دەچێ، بێجگە لە کتێب، هاوڕێی دڵسۆز نامێنێتەوە، کەچی ئەویش لەبەرچامان قرچ قرچ دەسووتێ.

ئای لەو کوێرەوەرییە..

ئاخر خۆ ئەوەی لەم زەمان و زەمینەی لای خۆمان لای لێنەکرابێتەوە کتێبە. تا ئێستاش خوێندنەوە لای ئێمە بە پێچەوانەی خەڵکی چوارکەناری دونیایێ گشتگیر نەبووە و هەر لەبن دەستی گوڵبژێرێکە، ئەو بەکارهێنانە سەقەتەی ئامرازە پێشکەوتووەکانی گەیاندنیش هێندەی دیکەی دۆخەکەی شڕتر کردووە، بەهانەی بێ بنەمای داوەتە دەست کەسانێک تا لە خوێندنەوە دووربکەنەوە.

خەمی دەزگای عیرفان هەر خەمی دەزگا و هەڵسوڕێنەرانی نییە، بەڵکو خەمی خوێنەرانیشیەتی، خەمی خەمخۆرانی کتێبە...خەمێکە لەنێو ئەو خەمە کەڵەکەبووانە خەمێکی سەربار...

لێ گەلۆ هیوامان وایە ئەوان و خەمخۆرەکەیان خۆڵەمێشی پەڕەی کتێبەکان خامۆشیان نەکا، بەڵکو ئاگری ناو دێڕی کتێبەکان، ئەوەی وزە و بزوێنەری ڕۆحە، زیاتر جۆشیان بدا و قەرەبووی ئەوەی لەدەستچووە بکەنەوە.

هیواش لە تێڕادیتنەوە دێت.


ئەم بابەتە 52 جار خوێندراوەتەوە