Ana9.jpg

بیرەوەرییەکانی ئانا گریگۆریڤنا ی خێزانی دۆستۆیفسکی

ژینوار ئازاد حەمە کەریم

بیرەوەرییەکانی ئانا گریگۆریڤنا ی خێزانی دۆستۆیفسکی

نووسەر:ئانا گریگۆڤنا خێزانی دۆستیۆفسکی

وەرگێڕانی: "حەمە کەریم عارف"

ژمارەی لاپەڕە:٥٨٨

ناوەندی چاپ: ڕەهەند

فیۆدۆر میخائیلۆڤیچ دۆستوێڤسكی (1821-1881) یەكێكە لە ڕۆماننووسە ناودارە ڕوسییەكانی سەدەی نۆزدەهەم، تا ئەمڕۆش ڕۆمانەكانی لە ئاستی ئەدەبیاتی دنیادا دەخوێنرێنەوە و لەسەری دەنووسرێن و وەک ڕۆمان نووسێکی گەورە باسی لێدەکرێت. ئەم نووسەرە داهێنەرە زۆربەی کارەکانی کراوە بە کوردی و بۆ خوێنەری کوردیش نووسەرێکی ئاشنایە، دۆستوێڤسكی لە ژیانی ئەدەبی خۆیدا چەندین ڕۆمانی درێژ و تایبەتمەندی نووسیوە، بەڵام پتر بە دوو تا سێ ڕۆمانی دەناسرێتەوە، ئەوانیش بریتین لە رۆمانی "تاوان و سزا" و "برایانی كارامازۆڤ و شەیتانەکان و هەژاران و..

کەسایەتی فرۆید وەک نووسەر و مرۆڤ جێگە پرسیاری زۆرێک لە زانا و نووسەرانی پاش خۆی بووە و هەمیشە جێگە تێڕامان و گەڕان بووە.

لە چەندین کتێبیدا زانای ناوداری نەمسایی سیگمۆند فرۆید شیکردنەوەی بۆ کەسایەتی ئەو کردووە و دەربارەی نووسیوە و دەربارەی باوک کوژی و کەسایەتی ئاڵۆزی ئەو نووسیوێتی و بە زانستی دەرون ناسی هەوڵیداوە لایەنە تاریکەکانی ژیانی ئەو کەمێک ڕوناکتر بخاتە بەردەمی خوێنەران.
ئەم کتێبە. کە لەلایەن ژنەکەی نووسەرەوە ، واتە "ئانا گریگۆڤنا"ی ژنیەوە نووسراوە و باس لە ساتەکانی ژیانی دۆستیۆفسکی دەکات و دەربارەی ئەو دەگێڕێتەوە و زۆر پرسیار دەربارەی کەسایەتی ڕۆمانەکانی و کەسایەتی نووسەر خۆی وەڵامدەداتەوە و زۆر پرسیاری نوێش بۆ خوێنەران دروستدەکات.

ئەم کتێبە لەلایەن وەرگێڕی کورد " حەمە کەریم عارف" ەوە کراوە بە کوردی و ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوەی ڕەهەند چاپی کردووە.

ئانا تیایدا دەربارەی ئەو نۆبە پەرکەمە بەردەوامەی مێردەکەی "دۆستیۆفسکی" دەنووسێت کە زانای نەمسایی فرۆیدیش لە کتێبەکەیدا دەربارەی نووسیوە و باس لەوە دەکات کە دۆستیۆفسکی زۆر ئازاری پێوە کێشاوە.

باس لە خۆشەویستی و مەزاجی دۆستیۆفسکی دەکات و دەڵێت ئەو پیاوێکی مەزاجی نەرمونیان بوو، کە زۆر جار زۆر خۆشیدەویستم.

ئەو دەڵێ: "هەڵبەتە من بە دڵ خۆشم ویست، بەڵام ئەگەر دڵنیا بوومایە ئە وخۆشی ناوێم، نەفسم ڕێگەی نەدەدا لەگەڵیدا بمێنمەوە بگرە لەو باوەڕەدا بووم پێویستە لە پێناوی ئەودا قوربانی بە خۆمبدەم و وازی لێبێنم بۆخۆی بژی" کەسایەتی نا جێگیری ئەو هەمیشە ترس و قەلەقی زۆری بۆ چواردەورەکەی و بەتایبەت ئانا دروستکردبوو.

هەندێک جار ئانای خۆشدەویست و هەندێک جار ئانا هەستی بە پێچەوانەکەی دەکرد..

ئانا دەنووسێت کە جارێک بۆی نووسیوم:

"ئانیا لەبیرت نەچێت هەمیشە لە کانگای دڵەوە خۆشم ویستووی، تەنانەت بە خەیاڵیش هەرگیز خیانەتم لێ نەکردوویت".

ئانا ساڵانێکی زۆر هاوکار و دڵسۆز و هاوخەمی ئەم نووسەرە گەورەیە بووە. ئەگەرچی جیاوازی تەمەنیان زۆر بووە، بەڵام لێکتێگەیشتنێکی بووە و لەم کتێبەدا چەندین نهێنی ژیان و نووسینی دۆستۆیڤسکی دەگێڕێتەوە. باس لە زۆرێک لە قۆناغەکانی ژیانی ئەم نووسەرە و بەرهەمەکانی دەکات خوێندنەوەی ئەم بیرەوەرییانە کۆمەکی خوێنەر دەکات بۆ زیاتر لە تێگەشتن لە زۆرێک لە بەرهەمەکانی و ئەو ناڕوونی و لێڵیانەی کە بەشێک لە بیروەرییەکانی ئانا ڕونی دەکەنەوە.

بۆیە ئەم بیرەوەرییانە کە دەرگا لەسەر زۆر نهێنی دەکەنەوە و زۆر پەنهانی ژیانی ئەم نووسەرە مەزنە دەخەنەڕوو بۆ خوێنەری بەرهەمەکانی ئەم نووسەرە گرنگی تایبەتی هەیە و وادەکەن زیاتر لەو پیاوە پیرە تێبگەن کە خوڵقێنەری شاکارە مەزنەکانی سەدەی بیستە و دروستکەری کارەکتەر گەلی وەک: ڕاسکۆلینکۆف و لیزافیتای پیرێژن و سۆنیایە.

دۆستیۆفسکی بەنووسەری سەردەمە جیاوازەکان دادەنرێت و ئەو وەک دۆزەرەوەیەکی گەورەی نێو دەروون و قوڵاییە تاریکەکانی ناخی مرۆڤ ئاماژەی پێدراوە.

نووسەر هێرمان هێسە لەوەسفی دۆستیۆڤسکی دا دەڵێت : «کاتێک دەبێت دۆستیۆفسکی بخوێنینەوە کە غەمگینین، کاتێک گەیشتبینە سەر دوا سنووری توانامان لەسەر ئازار، کاتێک هەموو ژیان وەک یەک برینی داگیرساو‌و بەسوێ دەبینین، کاتێک دوودڵی هەڵدەمژین‌و هەموو ئومێدمان مردبێت، کاتێک له‌غەمگینیدا تەنیا‌و پەککەوتە له‌ژیان دەڕوانین‌و نامانەوێت چیتر لەو سامناکییە جوان‌و دڕندەیەی هیچ تێبگەین‌و هیچمان هەبێت، تەنیا ئەوکاتە ئێمە کراوە دەبین بۆ ئاوازی ئەم نوسەرە ترسناک‌و گەورەیە».

ئەم کتێبە وەک کتێبێکی زۆر جوان و باشی دونیا هەژمار کراوە و ئێستا بەکوردی بڵاوکراوەتەوە و لە کتێبخانەکاندا دەستدەکەوێت.

Ann1


ئەم بابەتە 96 جار خوێندراوەتەوە