Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 23/4

- لە رۆژى 23/4/1616 ویلیام شكسپیر (William Shakespeare)، شاعیر و شانۆنوس و ئه‌كته‌ر و نوسه‌ری ئینگلیزی له‌ ته‌مه‌نى (52) ساڵى له‌ سترادفۆرد كۆچى دوایى كردووه‌، له‌ رۆژى 26/4/1564 له‌ سترادفۆرد له‌ دایكبووه‌، بە دیارترین نووسەرەکانی دراما لە جیھان داده‌نرێت، زۆرترین جار نازناوی (ھۆنراوەنووسی ئینگلتەرای نەتەوەیی) و (ھۆنراوەنووسی ئافۆنی داستانیی) لێنراوه‌، کارەکانی پێکدێن لە  (39) شانۆگەریی، (154) سۆناتا و (2) دوو ھۆنراوەی گێرانەوەی دوورودرێژ، ھەروەھا چه‌ندین هۆنراوه‌ى دیكه‌، شانۆگەرییەکانی بۆ زۆربه‌ى زمانە زیندووە سەرەکییەکانی جیھان وەرگێراون.

- لە رۆژى 23/4/1850 ویلیام ووردزوورس (William Wordsworth)، شاعیر و نوسه‌ری ئینگلیزی لە تەمەنى (80) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى ئەملساید کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 7/4/1770 لە شارى کمبرلاند لە دایکبووە.

- لە رۆژى 23/4/1899 فلادیمیر نابوكوف (Vladimir Nabokov)، رۆماننوس و شاعیر و شانۆنوس و وه‌رگێڕ و سیناریۆنوس و ره‌خنه‌گرى ئه‌ده‌بى و  نوسه‌ر و ئه‌كادیمیستى روسى و ئه‌مریكى له‌ شارى سانت بترسبۆرگ له‌ دایكبووه‌، له‌ رۆژى 2/7/1977 له‌ ته‌مه‌نى (78) ساڵى به‌ نه‌خۆشى له‌ شارى مۆنترۆ له‌ سویسرا كۆچى دوایى كردووه‌.

- لە رۆژى 23/4/1902 هالدور لاكسنس (Halldór Kiljan Laxness)، رۆماننوس و شاعیر و شانۆنوس و وه‌رگێڕ و نوسه‌رى ئایسله‌ندى له‌ شارى ریكیافیك له‌ دایكبووه‌، له‌ رۆژى 8/2/1998 له‌ ته‌مه‌نى (95) ساڵى به‌ نه‌خۆشى له‌ شارى موسفلسبیر كۆچى دوایى كردووه‌، له‌ ساڵى 1955 خه‌ڵاتى نۆبڵى ئه‌ده‌بى وه‌رگرتووه‌.

- لە رۆژى 23/4/1908 قاسم ئه‌مین، ئه‌دیب و نوسه‌ری میسری لە تەمەنى (42) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 1/12/1863  لە شارى ئەسکەندەریە لە دایکبووە.

- لە رۆژى 23/4/1927 مانویل ریڤێرا (Manuel Rivera)، نیگاركێشى ئیسپانى له‌ شارى گرناده‌ له‌ دایكبووه‌، لە رۆژى 2/1/1995 له‌ ته‌مه‌نى (67) ساڵى له‌ شارى مه‌درید كۆچى دوایى كردووه‌.

- لە رۆژى 23/4/1959 محه‌مه‌د جه‌واد جه‌زائیرى، شاعیرى عێراقى له‌ ته‌مه‌نى (82) ساڵى له‌ شارى نه‌جه‌ف كۆچى دوایى كردووه‌، له‌ رۆژى 6/2/1877 له‌ شارى نه‌جه‌ف له‌ دایكبووه‌.

- لە رۆژى 23/4/1960 ماریسا سیلڤەر (Marisa Silver)، ژنه‌ رۆماننوس و  و سیناریۆنوس و نوسەر و ده‌رهێنه‌رى ئه‌مریكى له‌ شارى شاكیر هایتس له‌ ویلایه‌تى ئۆهایۆ له‌ دایكبووه‌، ڕۆمانی (ماری کۆین) یه‌كێكه‌ له‌ رۆمانه‌كانى، كه‌ پڕفرۆشترین ڕۆمانەکانی ئەمریکا بووه‌، له‌ لایەن (عەلی عوسمان یاقوب)ەوە کراوە بەکوردی.

- لە رۆژى 23/4/1963 ریاز قەسەبچی، ئەكتەری میسری له‌ ته‌مه‌نى (59) ساڵى كۆچى دوایى كردووه‌، له‌ رۆژى 13/9/1903 له‌ دایكبووه‌، له‌ ساڵى 1936 به‌شدارى له‌ كارى هونه‌ریدا كردووه‌.

- لە رۆژى 23/4/1966 نەعیمە عاکف، ئەکتەرى میسرى لە تەمەنى (36) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 7/10/1929 لە شارى تەنتا لە میسر لە دایکبووە، لە ساڵى 1949 تاکو ساڵى 1964 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 23/4/1986 ریم عه‌بدولره‌حمان، ژنه‌ ئه‌كته‌ری قه‌ته‌ری له‌ شارى دوحه‌ له‌ دایكبووه‌، لە ساڵى 2007 تاکو ساڵى 2014 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 23/4/2005 له‌میا فغالی، ژنه‌ ئه‌كته‌ری لوبنانی له‌ ته‌مه‌نى (80) ساڵى كۆچى دوایى كردووه‌، لە رۆژى 6/8/1924 له‌ گوندى بدادون له‌شارى جه‌به‌ل لوبنان له‌ دایكبووه‌، لە ساڵى 1938 تاکو ساڵى 1996 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 23/4/2006 كه‌مال سبتى، شاعیرى عێراقى له‌ ته‌مه‌نى (51) ساڵى له‌ شارى ئه‌مسته‌ردام كۆچى دوایى كردووه‌، له‌ ساڵى 1954 له‌ شارى ناسریه‌ له‌ دایكبووه‌.

- لە رۆژى 23/4/2016 چاک پیرى (Jacques Perry)، رۆماننوسى فه‌ڕه‌نسى لە تەمەنى (94) ساڵى لە ئیفرنى نزیك شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 15/6/1921 لە نویى سور سینى شارى پاریس لە دایکبووە.

- له‌ شەوی 23/4/2018 کاژێر 11:30 کەژاڵ ئیبراهیم خدر شاعیرى كورد لە تەمەنی (50) ساڵی لە شارى سلێمانی کۆچی دوایی کردووە، لەساڵی 1968 لەشاری قه‌ڵادزێ لەدایکبووە،  لە ساڵی 1987 دەستی بەنووسین کردوە و سەرەتاش بە شیعری منداڵان، له‌ ساڵی 1998 دەستیكردووه‌ بە نوسینی شیعری سۆزداری،  زۆربەی زۆری شیعرەکانی لە گۆڤار و رۆژنامە و سایتەکاندا بڵاوکراوەتەوە، خاوەنی 28 دیوان و نامیلکەی شیعرییە، زۆربەی هۆنراوەکانی وەرگێڕاونەتە سەر زمانەکانی (عەرەبی، فارسی، ئینگلیزی، ئەمازیخی، رووسی و ئیسپانی)، چوار دیوانی شیعریی چاپنەکراوی لەدواى خۆى بەجێهێشت کە هەموویان شیعری کورت و کۆپلەن، هەشت لە دیوانەکانی لەلایەن چەند نووسەرێکی کوردەوە وەرگێڕدراونەتە سەر زمانی عەرەبی و چاپنەکراون، دوو لە هۆنراوەکانی کراون بە شانۆگەری، یەکێک لە دیوانەکانی وەرگێڕدراوە بۆ زمانی ئەمازیغی.

- لە رۆژى 23/4/2020 نازم نەعیم، ئاوازدانەر و موزیسیانى عێراقى لە تەمەنى (95) ساڵی لە خانەیەکی بەساڵاچووان لە شاری دیرۆیت لە ویلایەتی میشیگان لە ئەمریکا کۆچی دوایی کرووە، لە رۆژى 1/7/1925 لە شارى بەغداد لە دایکبووە، بە یەکێک لە ناودارترین ئاوازدانەرانى عێراقی و عەرەبی دادەنرا، لە ساڵی 1982 لەگەڵ خێزانەکەی بە یەکجاری چوونەتە ئەمریکا.


ئەم بابەتە 60 جار خوێندراوەتەوە