Kazhal.jpg

خەونــــــــــــى مەرگ

کەژاڵ ئیبراهیم خدر

ئەمشەو دڵم بۆنی مەرگ لێدێ

بەهەشت ئاهەنگی وەرینەو

سەمای دڵم تارماییەکە بۆخۆی

بەختەوەریم شەپۆلێکی وێرانەیەو

رەنگی سپی بەسەر دەریای تەمەنمدا دەڕژێ

باڵای چنارم ، چرۆی لێوم

بۆنی ماڵئاوای دەکاو

خەیاڵی رۆحم پێم دەڵێ

ئەمشەو دواماچی کۆتایەو

وەرزی بەهار گوڵی باخت تێر ئاو ناکا


ئەم بابەتە 174 جار خوێندراوەتەوە