Dr.jpg

د. ئەحمەد محەمەد ئابڵاخی نوسەر و لێکۆڵەرى كورد كۆچى دوایى كرد

به‌داخه‌وه‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 24/4/2021 د. ئەحمەد محەمەد ئابڵاخی نوسەر و لێکۆڵەرى كورد به‌ ڤایرۆسى كۆرۆنا كۆچى دوایى كرد، به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ بنكه‌ى روناكبیریى گه‌لاوێژ پرسه‌نامه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه‌ ئه‌مە ده‌قه‌كه‌یەتی.

به‌داخه‌وه‌ مه‌رگى د. ئەحمەد محەمەد ئابڵاخی نوسەر و لێکۆڵەرى كورد به‌ ڤایرۆسى كۆرۆنا راده‌گه‌نین، د. ئه‌حمه‌د قەڵەمێکی بە بڕشتی جوانی ئەدەب بوو، له‌م پێناوه‌دا خزمه‌تێكى زۆرى به‌ بواره‌كه‌ كردووه‌، له‌هه‌مان كاتدا ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردنی لقی سلێمانی یەکێتیی نوسەرانی کورد بوو، هەروەها وەک نوسەرێکی چالاک و روناکبیرێکی دیار، بەردەوام و چالاکانە بەشداری لە فێستیڤاڵى گه‌لاوێژ و چالاكییه‌ ئه‌ده‌بى و هونه‌رییه‌كانى بنكەكەمان كردووه‌،

به‌ناوى بنكه‌ى روناكبیریى گه‌لاوێژ پڕسه‌و هاوخه‌مى خۆمان بۆ كه‌س و كارى ده‌رده‌بڕین، له‌ هه‌مان كاتدا كۆچى ناوه‌ده‌ى ئابڵاخی کەلێنێک دەخاتە‌ ناو کایەی رۆشنگەری و روناکبیری، له‌ یه‌زندان دواكارین جێگه‌ى به‌هه‌شت بێت.

بنكه‌ى روناكبیریى گه‌لاوێژ

 


ئەم بابەتە 61 جار خوێندراوەتەوە