DR.jpg

دەرگاکان

ئەحمەد محەمەد ئابڵاخی

سێ دەرگام لێداخەن

تەنها یەک دەرگام بۆ بکەنەوە

خەونەکانی مناڵیم بۆ ئێوە

نازی مێرد مناڵیم زیندە بەچاڵ بووبە پێوە

نەبوونیی سەردەمی هەرزەکاریم مەدەنەوە

تەنها هەفتەی جارێک

لەخەوێکی خۆشدا

سەربنێم بە بۆنی

مراخانیە ئارەقاویەکەی باوکمەوە

هیچم ناوێ هیچ دەرگایەک مەکەنەوە

****

سێ پەنجەرەم لێداخەن

یەک پەنجەرە با واڵا بێت

نەمتوانی فرمێسکەکانی دایکم بسڕم

نەمتوانی کەوایەکی گوڵ مۆری بۆ بکڕم

نەمتوانی پاداشتی یەک شەونخونی بدەمەوە

بەس ڕێگەمبەن

لەخەوێکی ئارامدا

چمکی فەقیانەکەی بکەمەوە

پارەیەکی تیا گرێداوە

بە کرێکاری پەیدای کردوە

بۆ سەفەری خوێندنی منی هەڵگرتوە


ئەم بابەتە 125 جار خوێندراوەتەوە