Nakat.jpg

شانۆگەریی نە کات.. نە شوێن نمایشدەکرێت

گروپی هونەری و رۆشنبیری و کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی کورد لقی چەمچەماڵ، لەدوای ڕۆژانی جەژنى ره‌مه‌زان شانۆگەریی "نە کات.. نە شوێن" نمایشدەکەن.

شانۆكه‌ له‌ نوسین و سینۆگرافیای  (مەریوان تاهر)ه‌ و له‌لایه‌ن (ئاوات جەلال) ده‌رهێنانى بۆ كراوه‌، هه‌ریه‌كه‌ له‌ (سیامه‌ند حه‌سه‌ن، خواناس وریا، بابان محه‌مه‌د، كارزان قادر، سه‌عید نورى و ئه‌له‌ند ئاوات) وه‌ك ئه‌كته‌ر له‌ شانۆیه‌كه‌ به‌شدارن، كه‌ ژانرای کارەکە تراجیدیای مەرگەساتە، وا بڕیاره‌ لە دوای ڕۆژانی جەژنى ره‌مه‌زان کارە شانۆییەکە نمایشبکرێت، واشبڕیاره‌ به‌ر له‌ نمایشه‌كه‌ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا تەواوی زانیارییەکان بخرێنه‌ ڕوو.

Nakat_nashwen1


ئەم بابەتە 195 جار خوێندراوەتەوە