Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 25/4

- لە رۆژى 25/4/1595 تۆرکواتۆ تاسۆ (Torquato Tasso)، شاعیر و شانۆنوس و نوسەری ئیتالی لە تەمەنى (51) ساڵى لە شارى رۆما کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 11/3/1544 لە شارى سۆرینتۆ لە لە دایکبووە.

- له‌ رۆژى 25/4/1913 عەبدولحەمید جودە سحار، رۆماننوس و چیرۆكنوس و سیناریۆنوس و نوسەرى میسرى له‌ شارى قاهیره‌ له‌ دایكبووه‌، لە رۆژى 22/1/1974 له‌ ته‌مه‌نى (60) ساڵى له‌ شارى قاهیره‌ کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 25/4/1968 کارل هینزل (Carl Haensel)، شاعیر و شانۆنوس و نوسەر و ئه‌كادیمیستى ئەڵمانى لە شارى فینتەرتۆر لە سویسرا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 12/11/1889 لە شارى فرانکفۆرت لە ئەڵمانیا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 25/4/1992 یوتاکا ئەوزاکى (Yutaka Ozaki)، گۆرانیبێژ و موزیسیانى یابانى لە تەمەنى (27) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى تۆکیۆ کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 29/11/1965 لە شارى تۆکیۆ لە دایکبووە، لە ساڵى 1983 تاکو ساڵى 1992 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 25/4/1997 سه‌میر وه‌حید، ئه‌کته‌ری میسری لە تەمەنى (51) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 16/2/1946 لە دایکبووە، لە ساڵى 1969 تاکو ساڵى 1996 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.


ئەم بابەتە 79 جار خوێندراوەتەوە