Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 26/4

- له‌ رۆژى 26/4/1564 ویلیام شكسپیر (William Shakespeare)، شاعیر و شانۆنوس و ئه‌كته‌ر و نوسه‌ری ئینگلیزی له‌ سترادفۆرد له‌ دایكبووه‌، لە رۆژى 23/4/1616 له‌ ته‌مه‌نى (52) ساڵى له‌ سترادفۆرد كۆچى دوایى كردووه‌، بە دیارترین نووسەرەکانی دراما لە جیھان داده‌نرێت، زۆرترین جار نازناوی (ھۆنراوەنووسی ئینگلتەرای نەتەوەیی) و (ھۆنراوەنووسی ئافۆنی داستانیی) لێنراوه‌، کارەکانی پێکدێن لە  (39) شانۆگەریی، (154) سۆناتا و (2) دوو ھۆنراوەی گێرانەوەی دوورودرێژ، ھەروەھا چه‌ندین هۆنراوه‌ى دیكه‌، شانۆگەرییەکانی بۆ زۆربه‌ى زمانە زیندووە سەرەکییەکانی جیھان وەرگێراون.

- له‌ رۆژى 26/4/1798 دیلاكروا (فردیناند فیكتۆ ئه‌وجین دیلاكروا - Eugène Delacroix)، نیگاركێش و نوسه‌ری فه‌ره‌نسی له‌ شارنتۆن سان مۆری له‌ نزیك شارى پاریس له‌ دایكبووه‌، لە رۆژى 13/8/1863 له‌ ته‌مه‌نى (65) ساڵى به‌ نه‌خۆشى سیل له‌ پاریس كۆچى دوایى كردووه‌.

- لە رۆژى 26/4/1898 بیسنتی ئه‌لیکساندری (Vicente Aleixandre)، شاعیر و نوسه‌رى ئیسپانی لە شارى ئیشبیلیە لە دایکبووە، لە رۆژى 14/12/1984 لە تەمەنى (86) ساڵى بە نەخۆشى سیل لە شارى مەدردید کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1977 خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی وەرگرتووە.

- لە رۆژى 26/4/1910 بیورنستیرن بیورنسۆن (Bjørnstjerne Bjørnson)، شاعیر و شانۆنوس و نوسه‌رى نه‌رویجی لە تەمەنى (77) ساڵى لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 8/12/1832 لە دایکبووە، لە ساڵى 1903 خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی وەرگرتووە.

- لە رۆژى 26/4/1932 ئیحسان قه‌لعاوی، ژنه‌ ئه‌کته‌ری میسری لە دایکبووە، لە رۆژى 31/12/2008 لە تەمەنى (76) ساڵى لە ویلایەتى نیوجرسى لە ئەمەریکا کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1954 تاکو ساڵى 2008 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- له‌ رۆژى 26/4/2020 له‌ ئارون هیرنان (Aarón Hernán)، ئەکتەرى مەکسیکى ته‌مه‌نى (89) ساڵى به‌ جه‌ڵته‌ى دڵ له‌ شارى مه‌كسیكۆ كۆچى دوایى كردووه‌، لە رۆژى 20/11/1930 لە شارى کامارگۆ لە دایکبووە.


ئەم بابەتە 40 جار خوێندراوەتەوە