Baxtyar_Ali.jpg

جەمشید خانی مامم بە زمانی ئەڵمانی بڵاوده‌كرێته‌وه‌

لە داهاتوویەکی نزیکدا، ڕۆمانی "جەمشید خانی مامم کە هەمیشە با لەگەڵ خۆیدا دەیبرد" لە لایەنی بنکەی چاپی یونیۆنس فێرلاگەوە بڵاودەکرێتەوە.

ئەم ڕۆمانە له‌ نوسینى رۆماننوس و نوسه‌رى كورد (به‌ختیار عه‌لى)ه‌ و (ڕاوێژ سەلیم و ئوتە کانتێرا لانگ) وەرگێڕوه‌ته‌ سه‌ر زمانى ئه‌ڵمانى، رۆمانه‌كه‌ پێشتر کراوە بە "کرمانجی، فارسی، عەرەبی".

جەمشید خانی مامم، چوارهەمین ڕۆمانی نوسەرە کە بەزمانی ئەڵمانی بڵاودەبێتەوە. پێشتر هەر یەک لە "دواهەمین هەناری دونیا" "شاری مۆسیقارە سپییەکان" "ئێوارەی پەروانە" لە لایەن یونیۆنس فێرلاگی سویسرییەوە بڵاوکراونەتەوە. شایەنی باسە یونیۆنس فێرلاگ یەکێکە لەو نەشرە ناودارانەی  لە زمانی ئەڵمانیدا بنکەی ژمارەیەک نوسەری جیهانی گەورە بووە، لەوانە "مو یان، لیۆناردۆ پادۆرا، جەنگیز ئیتماتۆڤ، ئاسیا جەبار، یەشار کەمال، نەجیب مەحفوز و چەندانی تر". بڕیارە لە پاییزی ئەمساڵیشدا ڕۆمانی "دواهەمین هەناری دونیا" بە زمانی ئینگلیزی و بە وەرگێڕانی "کەریم عەبدوڵرەحمان" لە بنکەی "ئارشیپێلاگۆ بووک" لە نیۆرک بڵاوبکرێتەوە.


ئەم بابەتە 36 جار خوێندراوەتەوە