Choman.jpg

فیلۆکلیس کێ بووە؟

لێرەوە زنجیرەیەکی مێژووی شانۆ دەستپێدەکەین، کە بریتی دەبێت لە ژیان نامەی هەوەڵین نووسەر و ئەکتەرە مێژوویەکانی بواری شانۆ و کارکردن دەبێت لەو ڕوبەرە فراوان و دێرینەی یۆناندا کە لە پاشمانەوە جێماوە و لە ئێستاشماندا ئامادەیی هەیە. نووسەر و ئامادەکاری ئەم زنجیرەیە بەڕێز چۆمان ە و ئەم زنجیرەیە تایبەتە بە سایتی گەڵاوێژ بەشی شانۆ.

زنجیرەی بیست و شەشەم. دەربارەی نووسەران لەمێژووی شانۆدا.

 فیلۆکلیس کێ بووە؟

گریکییە دێرینەکان ، یەکێک بوون لەو نەتەوە کۆنانەی کە جێ دەستیان دیارە لە مێژووی شارستانیەتی جیهانی دێرین دا ، و لە ناو شارستانیەتی گریک (یۆنان)ییە کۆنەکان ، خەڵکی دەوڵەتە شاری ئەسینا پشکی شێریان بەر دەکەوێت ، و لە ناو خەڵکی دەوڵەتە شاری ئەسینا گەلێک زانا و فەیلەسوف و ڕەوانبێژ و نووسەر و هونەرمەند دەرکەوتون ، کە توانیویانە ڕێڕەوەی مێژووی مرۆڤایەتی بگۆڕن لە هەموو بوارەکاندا ، و هەروەها دەوڵەتە شارەکانی تری شارستانیەتی گریکییە کۆنەکان ، هەر یەکەیان بە نۆرەی خۆی دەوری هەبووە لە پێشخستنی شارستانیەتی یۆنانییە پێشینەکان.

 ئەسیناییەکان دەستێکی باڵا و دیاریان هەبووە ، و یەکێک لەو بوارانە کە تیایدا پێشەنگ بوون هونەری شانۆ بووە ، و لە پاڵ  ئەسیناییەکان دا ، و خەڵکی ناوچەکانی تری وڵاتی گریکییە دێرینەکان ، دەوریان هەبووە  لە پێشکەوتنی شارستانیەتی یۆنانییە پێشینەکان ، زۆرینەی سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن ، کە گریکییە دێرینەکان بە گشتی ، و هەروەها دەوڵەتە شاری ئەسینا بە تایبەتی بە داهێنەری هونەری شانۆ دادەنرێت لە مێژووی دێرینی مرۆڤایەتیدا.

بنچینەی هونەری شانۆ لە ناو شارستانیەتی گریکییە دێرینەکان ، دەگەڕێتەوە بۆ ئاهەنگ و بۆنە دینییەکان کە لە دەوڵەتە شارە جیاوازەکانی وڵاتی  یۆنان ساز دەکران ، کە ئەو ئاهەنگ و بۆنانە لە دەوری خواوەند (دیۆنیسس) یان (باخۆس) دەسورایەوە ، کە ئەو خواوەندە یەکێک لە خواوەندە نیشتەجێ بووەکانی چیای ئۆلیمپوس ، کە لە پارێزگای پێیریا لە هەرێمی مەکدۆنیای ناوەندی سەر بە وڵاتی  گریک (یۆنان) ی ئێستە هەڵکەوتووە ، خواوەند (دیۆنیسس) یان (باخۆس)  خواوەندی بەروبووم و داری مێوە بووە ، و هەروەها دواتر ئەو هونەرە واتا هونەری شانۆ لە گریکییە پێشینەکانەوە ، چووە ناو شارستانیەتەکانی تر ، وەکو میسری دێرین ، و میزیۆپامیا (دوو ڕووبارەکە)_کوردستانی کۆن ، و ڕۆمای کۆن ، و ڕووسیا.

 ژیاننامەی فیلۆکلیس

فیلۆکلیس ، بە پێی زۆرینەی سەرچاوە مێژووییەکانی دێرین ، کە دەربارەی مێژووی هونەری شانۆی کۆنی شارستانیەتی یۆنان نووسراوەن ، بە یەکێک نووسەرانی شانۆ دادەنرێت لە مێژووی هونەری شانۆی تراجیدی دا ، کە بە یەکێک لە نووسەرەکانی هونەری تراجیدی شارستانیەتی گریکی کۆن دادەنرێت ، کە ئەوەیش پاڵ ئەمانەی تری هاو پیشەی توانیویەتی هونەری شانۆی ئەو سەردەمە پێش بخات ، و داهێناێکی گەورەی تێدا کردووە ، و هەروەها بە یەکێک لە نووسەر و شاعیرە گەورەکانی شارستانیەتی یۆنانی کۆن و مرۆڤایەتی دانراوە.

فیلۆکلیس ، نەزانراوە لە ساڵی چەندی سەدەی پێنجی پێش زایین لە دایک بووە لە خێزانێکی خانەدانی لە شاری ئەسینای پایتەختی وڵاتی گریك ، لە هەرێمی ئایتکای سەر بە وڵاتی یۆنان لە دایک بووە ، و خەڵکی دەوڵەتی شاری ئەسینایە ، و لە خێزانێکی خانەدانی ناوداری دەوڵەتە شاری ئەسینا بووە ، و ناوی باوکی نەزانراوە ، و بەڵام دایکی ناوی فیلۆپاتۆ بووە ، و تەواوی زۆری ژیانی لە شاری ئەسینا بە سەر بردووە ، و هەروەها  لە تەمەنی لاویی دا وەکو هەموو شانۆنامە نووسەکانی تر دەستی بە نووسینی شیعری تراجیدی کردووە.

فیلۆکلیس ، خۆشکەزای ژەنەڕاڵ سینایگیروس پاڵەوانی شەڕی ماڕاسۆنی ساڵی (490پ.ز) بووە ، کە شەڕی ماڕاسۆن لە دەشتی ماڕاسۆن لە نزیک شاری ئەسینا ، لە نێوان سوپای دەوڵەتە شاری ئەسینا و پلاتایای گریک (یۆنان) ی کە ژمارەی سەربازانەکانیان لە نێوان (10هەزار بۆ (11) ھەزار سەرباز ئەبوو ، بە سەرکردایەتی ژەنەڕاڵ میلتیادیس و ژەنەڕاڵ کاللیماچوس (پۆلیمارچ) و ژەنەڕاڵ ئاریستیدیس و ژەنەڕاڵ زانپیپپوس و ژەنەڕاڵ ستیسیلاۆس ، و سوپای ئیمپراتۆریای ھەخامەنشییەکان کەژمارەی سەربازانی نزیکەیی(10) هەزار سەربازی سوارە لەگەڵ نزیکەیی (200) هەزار تا (600) ھەزار سەربازی پیادە بە سەرکردایەتی ژەنەڕاڵ داتیسی مادی و ژەنەڕاڵ ئارتافیرنیس و ژەنەڕاڵ ھیپپیاس (تیرانت) ی ئەسینایی ڕووی دا ، و سەرئەنجام سوپای ئیمپراتۆریای ھەخامەنشییەکان شکستیان ھێنا لە بەرامبەر سوپای دەوڵەتە شاری ئەسینا و پلاتایای گریک(یۆنان) ی.

فیلۆکلیس ، خۆشکەزای ژەنەڕاڵ ئەمیینیاسی پاڵەوانی شەڕی ماڕاسۆنی ساڵی (490پ.ز) بووە ، و هەروەها پاڵەوانی جەنگی دەریایی ئارتیمیسیوس (ئارتیمیسیۆن) ی ساڵی (480پ.ز ) ، کە لە نزیک دوورگەی ئەوبۆیا بەرپا کرا لە نێوان ھێزە دەریاییەکانی دەوڵەوتی ئەسینا و ئەسپارتا و کۆرینپی یۆنانی بە سەرکردایەتی بە سەرکردایەتی ژەنەڕاڵ پیمیتۆکلیسی ئەسینایی و ژەنەڕاڵ ئەوریبیادیسی ئەسپارتایی و ژەنەڕاڵ ئادییمانتوسی کۆرینپی کە ژمارەی سەربازانی ھێزە دەریاییەکانی دەوڵەتە شارەکانی  ئەسیناوئەسپارتاوکۆرینپی یۆنانی نزیکی (50.065)  سەرباز ئەبوو لەگەڵ نزیکەیی (271) گەشتی جەنگی ، و ھێزی دەریایی ھەخامەنشییەکان بە سەرکردایەتی شاژنە ئارتیمیسیای یەکەم شاژنی دەوڵەتە شاری کاریا و ھاوسەری ئیمپراتۆر خشایارشای یەکەم (485_465پ.ز) و شازادە مەرزەبان ھەخامەنش مەرزەبانی ساترابی میسرکە برای ئیمپراتۆر خشایارشای یەکەم (485_465پ.ز) ی ئیمپراتۆریای ھەخامەنشییەکانی پارسی بوو ، کە ژمارەی سەربازانی ھێزی دەریایی ھەخامەنشییەکان نزیکەیی (261.400) سەرباز ئەبوو لەگەڵ (1.270) گەشتی جەنگی ، و لە کۆتاییدا گەشتگەلی دەریایی ھەخامەنشییەکان سەرکەوتنی ستراتیژی بە دەست ھێنا ، و هەروەها پاڵەوانی  جەنگی سالامیسی ساڵی (480پ.ز) بووە ، کە لە نێوان سوپای دەوڵەتە شاری ئەسینا و سپارتای گریک (یۆنان) ی بە سەرکردایەتی ژەنەڕاڵ پیمیتۆکلیسی ئەسینایی و کوڕەکەی بە ناوی ژەنەڕاڵ کیمۆن و ژەنەڕاڵ ئەوریبیادیسی ئەسپارتایی ، و سوپای ئیمپراتۆریای ھەخامەنشییەکان بە سەرکردایەتی ئیمپراتۆر خشایارشای یەکەم (485_465پ.ز) و شاژنە ئارتیمیسیای یەکەم شاژنی دەوڵەتە شاری کاریاو ھاوسەری ئیمپراتۆر خشایارشای یەکەم (485_465پ.ز) و شازادە ژەنەڕاڵ ئاریابیگنیسی برای ئیمپراتۆر خشایارشای یەکەم (485_465پ.ز) و شازادە مەرزەبان ھەخامەنش مەرزەبانی ساترابی میسرکە برای ئیمپراتۆر خشایارشای یەکەم (485_465پ.ز) بوو لەگەڵ ژەنەڕاڵ داماسیپیمڤس ، بەڵام لە ئەنجام دا گریکەکان سەرکەوتن و سوپای ئیمپراتۆریای ھەخامەنشییەکان شکستی ھێنا لە داگیرکردنی ناوچەی پیلۆپۆننیزی وڵاتی گریک (یۆنان) ی ، و هەروەها فیلۆکلیس ، خۆشکەزای شاعیر و شانۆنامە نووسی ناوداری یۆنانی  ئەسخیلیۆس (ئەسکیلیۆس) بووە ، کە شاعیرێکی هەرە ناوداری تراجیدی بووە.

فیلۆکلیس ، هاو سەردەمی هەر یەکێکە لە شانۆ نامەکانی ، وەکو: سبيس و پۆلیفراسمۆن و فرینیچوس و کریتیاس و ئاریستۆفانێس و سۆفۆکلێس و ئەیۆن خیۆسی و ئەسخیلیۆس (ئەسکیلیۆس) ی خاڵی و ئیپسیچارموس و کراتینوس و چۆیریلوس و فۆرمیوس و سوساریۆن و یۆریپیدێس و فرینیچوس ئەسینی و کراتیس و فیریکراتیس و پراتیناس و گەلێک شانۆنامەی تر بووە ، و ئەمەیش هەر وەکو ئەوان دەورێکی کاریگەر و بنەڕەتی لە بەرەو پێش بردنی شارستانیەتی گریک (یۆنان) ی ئەو کاتە بە گشتی ، و هونەری شانۆیی یۆنانییە کۆنەکان بە تایبەتی هەبووە.

 بەرهەمە شانۆییەکانییەکانی فیلۆکلیس

فیلۆکلیس ، لە ماوەی ژیانی دا وەکو شاعیر و شانۆنامە نووسەکانی تر ، نزیکەیی (100) شانۆگەری شانۆیی نووسیووە ، بە پێی سەرچاوە مێژووییەکان ، بەڵام تەواوی دەقەکانەکانی  فەوتاون ، و ناوی هەندێ بەرهەمی شانۆیی کە تەنها ناونیشانەکانیان زانراوە کە نزیکەیی (14) ناونیشانن ، ئەمانەن: دژی ئۆدیپس ڕیکس ، تێریۆس ، باڵندەکانی ئەرستۆفانیس ، نیپۆتۆلێموس ، ئۆرئیست ، ئەندرۆماچێ ، ئەفسانەی هێرمیۆن ، ئۆدیپۆس ، فیلۆکتیس ، ئێریگۆنا ، نائوپیوس ، ئۆینۆس ، پریام ، پێنلۆپ .

فیلۆکلیس ، لە فێستیڤاڵەکانی پەرستگای خواوەند دیۆنیسس ، کە بە شاری دیۆنیسیا ناسراوە ، بەشداری کردووە ، کە توانیویەتی چەندین جار خەڵاتی لێژنەی دادوەرانی فێستیڤاڵی بە دەست بهێنێت.

 کۆچی دوایی فیلۆکلیس

فیلۆکلیس ، نەزانراوە  لە ساڵی چەندی سەدەی پێنجی پێش زایین کۆچی دوایی کردووە ، و هەروەها نەزانراوە لە تەمەنی چەندی ساڵی دا بووە کە وەفاتی کردووە ، بەڵام ئەوە زانراوە لە شاری ئەسینای پایتەختی وڵاتی گریك ،  لە هەرێمی ئایتکای سەر بە وڵاتی یۆنان کۆچی دوایی کردووە ، و هەر لەوێش ئەسپەردەی خاک کراوە.

 سه‌رچاوه‌کان

1_یاسین سابرساڵح: ئینسایکڵۆپیدیای گشتی-سلێمانی2005ز.

2_بهنام محەمەد پناه: نهێنییەکانی شارستانیەتی یۆنانی کۆن-وە: زاهیر محەمەد ڕەشید-سلێمانی2008ز.

_3پ . د. جڤری برۆن: پوختەی مێژووی ئەوروپا- وە: نیهاد جەلال حبیب اللە-سلێمانی2009ز

4_ویل دورانت: مێژووی شارستانیەت/ بەرگی چوارەم-وە: عەبدوڵڵا رەسووڵی-سلێمانی2014ز.

5_لوتفی عوبدولوەهاب یەحیا: یۆنان ، سەرەتایەک لە مێژووی شارستانییدا-وە: د . سەنگەر حاجی-هەولێر2014ز.

6_ئێریک ئریکسۆن: میتۆلۆجیای یۆنانی-وە: کەریم مستەفا-سلێمانی2020ز.


ئەم بابەتە 99 جار خوێندراوەتەوە