The_Hateful_Eight.jpg

فیلمی The Hateful Eight

ژینوار ئازاد حەمە کەریم

فیلمی The Hateful Eight فیلمێکی ئەمریکیی ساڵی ٢٠١٥ یە، لە نووسین و دەرهێنانی کوینتن تارانتینۆ Quentin Tarantino، تارانتینۆ لە ساڵی پێشتر ڕایگەیاندبوو کە کار لەسەر فیلمێک دەکات کە تەواوکەری فیلمی جانگۆی ئازادەDjango Unchained و یەک ڕۆمانی تەواوە، بەڵام دواتر پەشیمان دەبێتەوە و، بڕیار دەدات وەک فیلمێکی جیا و سەربەخۆ کاری تیا بکات. سەرئەنجام لە ساڵی ٢٠١٥دا نماییش کرا و لە لایەن ڕەخنەگرانەوە پێشوازییەکی باش و ئەرێنیی لێ کراو هەروەهاکۆمەڵێک خەڵاتی زۆر باشی بەدەست هێنالەوانە خەڵاتەکانی ئەکادیمی ئەوارد و گۆڵدن گڵۆب، دوو جار پاڵێوراوە بۆ خەڵاتی ئۆسکار.  ئەو ئەکتەرە سەرەکییانەی ڕۆڵی تێدا دەگێڕن: ساموێل جاکسن، کۆرت ڕاسڵ، جێنیفەر جەیسن لی، تیم روس، مایکڵ مادسن.

باس لە کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدە و پاش جەنگی سیڤیل دەکات American Civil War، کۆمەڵێک کەس لە نێو بینایەکدا خۆیان حەشار دەدەن بەهۆی کەشوهەوای نالەبار و بەفری زۆرەوە، کۆمەڵێک کەسیتریش دێنە پاڵیان بە مەبەستی خۆ گەرم کردنەوە کە لە نێویاندا پیاوێک هەیە کە ڕاوچیی تاوانبارە لە یاسا هەڵهاتووەکانە.

The Hateful Eight1

چیرۆکی فیلمەکە باس لە هەشت کەسی نەناسراو و نامۆ دەکات کە بەهۆی سەرما و کڕێوەوە لە نێو ژورێکدا کۆبونەتەوە، سەرەتای فیلمەکە بەوە دەست پێ دەکات کە پیاوێکی ڕەشپێست بە ناوی وارێنت کە ڕاوچیی تاوانبارە هەڵهاتووەکانە و لاشەی ٣ تاوانباری پێیە تا بیانگوێزێتەوە بۆ ڕێد ڕۆک، ئەسپ و عەرەبانەیەک لەسەر ڕێگەکەی تێدەپەڕێت کە ئۆ بی شۆفێریی دەکات و لە نێویشیدا ڕاوچییەکیتری تاوانبارەکان هەیە بە ناوی جۆن روس، دەستی خۆیی کەلەپچە کردووە بە دەستی تاوانبارێکەوە کە خانمێکە بە ناوی دایسی دۆمێرگ، جۆن روس دەیەوێ دەیسیی تاوانبار بباتە رێد ڕۆک بە مەبەستی لە سێدارەدانی، جۆن روس و وارێنت دەبنە دوو کەسی ئاشنا بەهۆی ئەو نامەیەی کە وارێنتی ڕەشپێست لە لایەن سەرۆک لینکۆڵنەوە بۆی هاتووە و پێیەتی. لەو کاتەدا پیاوێکیتر بە ناوی کریس مانیکس دێتە سەر ڕێیان و داوا دەکات بیگەیەننە ڕێد ڕۆک، هەروەها دەڵێت من دەبمە ئەفسەری نوێی ڕێد ڕۆک لە پاش مردنی ئەفسەرە پۆلیسییە کۆنەکەی ئەو شارۆچکەیە.

ئەم گروپە دەگەنە خانویەکی لە دار دروست کراو کە دوکانەکەی مینیی پێ دەڵێن، دەرگای چونەژوورەوەکەی شکاوە و بە تەختە و بزمار دایدەخەن. کە دەگەن پیاوێک بە ناوی بۆب پێشوازییان لێ دەکات، پیاوێکی مەکسیکییە و دەڵێت مینیی خاوەن دوکان ڕۆیشتووە تا سەردانی دایکی بکات، بام قسانە وا دەکات وارێنت گومانی لێ بکات.

لە نێو ماڵەکەدا چەند کەسێکی دی هەیە، یەکێکیان ناوی ئۆسواڵدۆ مۆبرایە کە پیاوێکی ئینگلیزە و لە شارۆچکەی ڕێدڕۆک ئەرکی لە سێدارەدانی تاوانبارەکانە، یەکێکیتریان ناوی جۆ گەیجە کە ئەویش شوانێکە گەڕاوەتەوە تا سەردانی دایکی بکات، هەروەها سانفۆرد سمیس کە ئەویش جەنەڕاڵێکی خانەنشینە و دەگەڕێتەوە تا کوڕەکەی بە خاک بسپێرێت. جۆن ڕوس لێیان بە گومانە، هەر بۆیە چەکەکانی هەموویان کۆ دەکاتەوە و لێیان دەسەنێت، جگە لە وارێنت. واارێنت لەسەر زەوییەکە شەق لە دەنکە نوقوڵێک دەدات و بە ڕێکەوت تێبینیی ئەوە دەکات کە یەکێک لە شوشەی نوقوڵەکانی مینی دیار نییە.

کەسێک بە نهێنی ژەهر دەکاتە نێو قاوەکەوە و روس و ئۆبی دەیخۆنەوە و دەمرن، بەڵام روس بەر لەوەی بمرێت پەلاماری دۆمێرگ (ژنە تاوانبارەکە) دەدات، دۆمێرگیش بە چەکەکەی خۆی دەیکوژێت. وارێنت دواتر چەکەکە لە دۆمێرگ دەسەنێت و بە کەلەپچە کراوی بە جەستەی ڕوسەوە جێی دەهێڵێت. ڕووی چەکەکەشی دەکاتە ئەوانیتر جگە لە مانیکس، تەنها متمانە بەو دەکا چونکە ئەویش خەریک بو لە قاوە ژەهراوییەکە بخواتەوە.  دواتر وارێنت تێبینیی ئەوە دەکات کە کورسییەکەی سویت دەیڤ (هاوسەری مینی و، خاوەنی شوێنەکە) پەڵەی خوێنی پێوەیە، بیریشی دەکەوێتەوە کە مینی ڕقی لە مەکسیکییەکان بووە و هەرگیز شوێنەکەشی بۆ کەسیتر جێ ناهێڵێت تا بۆی بەڕێوە ببەن، وارێنت لەمەوە بۆی دەر دەکەوێت کە بۆب بکوژێکە و مینی و هاوسەرەکەیی کوشتووە هەر بۆیە ڕاستەوخۆ بۆب دەکوژێت. دواتر کاتێک وارێنت هەڕەشە دەکا کە دۆمێرگ دەکوژێت، جۆ گەیج دانی پێدا دەنێت کە ئەو قاوەکەی ژەهراوی کردووە. کەسێک لە پشتەوە تەقە لە وارێنت دەکات، مۆبرای تەقە لە مانیکس دەکات و، مانیکسیش راستەوخۆ تەقەی لێ دەکاتەوە.

The Hateful Eight2

دەردەکەوێت کە بەر لە چەند کاژێرێک بۆب و، مۆبرای و، گەیج و، براکەی دۆمێرگ بە ناوی جودی دەگەنە خانووەکە و مینی و هاوسەرەکەی و پێنج لە بەردەستەکانیان دەکوژن و بەتەنها سمیسەرس بە زیندویی دەهێڵنەوە، جودی بە سمیسەرس دەڵێت کە بە نیازن ڕوس بکوژن تا دۆمێرگ ڕزگار بکەن، داوا لە سمیسەرس دەکەن کە بێدەنگ بێت و لە بەرامبەرا چی بوێت پێی دەدەن. لە کاتی کوشتن و بڕینەکەیا قوفڵی دەرگاکە و شوشەیەکی نوقوڵەکان دەشکێن.  لاشەکان دەشارنەوە و جودیی برای ژنە تاوانبارەکەش لە ژێرزەمینەکەدا خۆی دەشارێتەوە و چاوەڕێی گەیشتنی ڕوس دەکەن.

 مانیکس و وارێنتیش بە سەختی بریندارن و دۆمێرگ و گەیج و مۆبرایی برینداریان بە دیل گرتووە. کاتێک هەڕەشە دەکەن دۆمێرگ بکوژن، جودی دێتە دەرەوە و خۆی بەدەستەوە دەدات، وارێنتیش راستەوخۆ دەیکوژێت. دواتریش تەقە لە دۆمێرگ و مۆبرای دەکات. گەیج چەکەکەی ڕادەکێشێت و بەڵام مانیکس و وارێنت تەقەی لێ دەکەن و دەیکوژن. دواتریش دۆمێرگ هەڵدەواسن و خۆیان دەمرن بەهۆی سەختیی برینەکانیان.

 


ئەم بابەتە 81 جار خوێندراوەتەوە