Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 27/4

- لە رۆژى 27/4/1759 ماری ویلستونکرافت (Mary Wollstonecraft)، ژنه‌ رۆماننوس و نوسه‌ری ئینگلیزی لە شارى لەندەن لەدایکبووە، لە رۆژى 10/9/1797 لە تەمه‌نى (38) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى لەندەن کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 27/4/1882 رالف والدو ئیمرسون (Ralph Waldo Emerson)، شاعیر و نوسه‌ری ئه‌مریكی له‌ ته‌مه‌نى (78) ساڵى له‌ شارى كونكۆرد كۆچى دوایى كردووه‌، له‌ رۆژى 25/5/1803 له‌ شارى بۆستن له‌ دایكبووه‌.

- لە رۆژى 27/4/1882 یوسف عەبدولخالق، شاعیر و خۆشنوسى لوبنانى لە گوندى مجدەل بعنا لە شارى جەبەل لوبنان لە دایکبووە، لە رۆژى 8/1/1949 لە تەمەنى (67) ساڵى گوندى مجدەل بعنا لە شارى جەبەل لوبنان کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 27/4/1891 سیرگی پروكوفیف (Sergey Prokofiev)، ئاوازدانه‌ر و موزیسیانى روسی له‌ ئۆكرانیا له‌ دایکبووە، له‌ رۆژى 5/3/1953 له‌ شارى مۆسكۆ له‌ ته‌مه‌نى (61) ساڵى كۆچى دوایى كردووه‌.

- لە رۆژى 27/4/1930 سه‌نا جه‌میل، ژنه‌ ئه‌کته‌ری میسری لە شارى ئەلمینا لە دایکبووە، لە رۆژى 22/12/2002 لە تەمەنى (72) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1950 تاکو ساڵى 2002 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- له‌ رۆژى 27/4/1937 ئەنتۆنیۆ گرامشى (Antonio Gramsci)، فەیلەسوف و ره‌خنه‌گرى ئه‌ده‌بى و ره‌خنه‌گرى شانۆ و نوسه‌رى ئیتاڵى له‌ ته‌مه‌نى (46) ساڵى به‌ نه‌خۆشى له‌ شارى رۆما كۆچى دوایى كردووه‌، لە رۆژى 22/1/1891 لە شارى ئه‌لیس له‌ دایکبووە.

- له‌ رۆژى 27/4/2007 مستیسلاف روستروپۆفیچ (Mstislav Rostropovich)، ئاوازدانه‌ر و موزیسیانى روسى له‌ ته‌مه‌نى (80) ساڵى به‌ نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ له‌ شارى مۆسكۆ كۆچى دوایى كردووه‌، له‌ رۆژى 27/3/1927 له‌ شارى باكۆ له‌ ئازه‌رباینجان له‌ دایكبووه‌.


ئەم بابەتە 38 جار خوێندراوەتەوە