Dr.Dlshad.jpg

دووەم دەقی د. دڵشاد مستەفا بە زمانی عەرەبی لە گۆڤاری ( الفرجة) بڵاو دەبێتەوە

دووەم دەقی د. دڵشاد مستەفا بە زمانی عەرەبی لە گۆڤاری ( الفرجة) ی مەغریبی بڵاو دەبێتەوە.

گۆڤاری الفرجة مەغریبی  کە گۆڤارێکی بەربڵاوی هونەری ئەلەکترۆنی دنیای عەرەبە و دەزگای (مركز الفنون العربية الفرجة ) بەشێوەی ئەلکترۆنی بڵاوی دەکاتەوە، دوهەمین دەقی  شانۆیی د. دڵشاد مستەفا بە زمانی عەرەبی بەناوی (السراب) بڵاو دەکاتەوە.

ئەم دەقە مامەڵەکردنێکی رەخنەییە لەگەڵ واقیعی کۆمەڵایەتی و سیاسی دوای روخانی رژێمی بەعس و راڤەکردنی هەندێک لەو دۆخە  نەخوازراوانەیە کە لەو رۆژگارەدا دەرکەوتن . هاوکات ئیشکردنە لەسەر هەندێک وەهمی پێش ئەو دۆخە کە پێمان وابوو شۆڕشگێرەکان پاکترین مرۆڤەکانی دنیای ئێمەن و لەراستیدا وا دەرنەچون . گومانکردنە لە مۆڕالی کۆمەڵایەتی دەستەیەک لەخەڵک کە سەرقاڵی چێژ و دەستبردن بۆ فەرهەنگی حەرامن .

شیاوی ئاماژەی پێکردنە مانگی پێشوو لە هەمان گۆڤاردا دەقێکی تری نوسەر بە ناوی (ظل وطن اخر ) (سێبەری نیشتمانێکی تر ) بڵاوبۆتەوە .

د.دڵشاد مستەفا خاوەنی (٣٠) دەقی شانۆییە و (٢٥) دەقیان لەسەرشانۆکانی کوردستان و دەرەوە نمایشکراوە.

بۆ بینینى ده‌قه‌كه‌ به‌ زمانى عه‌ره‌بى كلیك لێره‌ بكه‌


ئەم بابەتە 81 جار خوێندراوەتەوە