Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 28/4

- له‌ رۆژى 28/4/1853 لودفیگ تیك (Johann Ludwig Tieck)، رۆماننوس و شاعیر و شانۆنوس و ڕه‌خنه‌گرى ئه‌ده‌بى و وه‌رگێڕ و سه‌رنوسه‌رى و ئه‌ڵمانى له‌ ته‌مه‌نى (79) ساڵى له‌ شارى به‌رلین كۆچى دوایى كردووه‌، له‌ رۆژى 31/5/1773 له‌ شارى به‌رلین له‌ دایكبووه‌.

- لە رۆژى 28/4/1921 رویشد، ئەکتەرى جەزائیرى لە دایکبووە، لە رۆژى 28/1/1999 لە تەمەنى (77) ساڵى لە شارى ئەبیار کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1942 تاکو ساڵى 1991 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- له‌ رۆژى 28/4/1926 هارپر لى (Nelle Harper Lee)، ژنه‌ رۆماننوس و شاعیر و سیناریۆنوس و نوسه‌ر و موزیسیانى ئه‌مریكى له‌ شارى مونرفیل له‌ دایكبووه‌، له‌ رۆژى 19/2/2016 له‌ ته‌مه‌نى (89) ساڵى له‌ شارى مونرفیل كۆچى دوایى كردووه‌.

- له‌ رۆژى 28/4/1946 نور شه‌ریف، ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌رى میسرى له‌ شارى قاهیره‌ له‌ دایكبووه‌، له‌ رۆژی 11/8/2015 له‌ ته‌مه‌نى (69) ساڵى به‌ نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ له‌ شارى قاهیره‌ كۆچى دوایى كردووه‌، لە ساڵى 1964 تاکو ساڵى 2015 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 28/4/1999 یوسف عه‌وف، شانۆنوس و نوسه‌ری میسری لە تەمەنى (69) ساڵى کۆچى دویاى کردووە، لە رۆژى 31/1/1930 لە دایکبووە.


ئەم بابەتە 57 جار خوێندراوەتەوە