Nomadland.jpg

دەستگرتن بەسەر هۆلییوودا!

شادمان محەمەد

- ماوەی ساڵانێكە سینەما لە وڵاتی ئاسیادا و بەتایبەت لە چەند وڵاتێكدا گەشەندێكی بەرچاو و گرنگی بە خۆیەوە دیوە  لەوانە بە شێوازی پلەبەندی(كۆریای باشوور، ژاپۆن- چاینە ..هد)ن.

سینەما، پێش هەموو شتێك جەنگێكی هونەرییە لەگەل دەروبەردا، لە هەمانكاتدا جەنگێكی راستەقینەی خۆسەپاندنیشە بەسەر فیكر و كەلتور و ئایدۆلۆژیای خەڵك و جیهاندا. 

لەپاش جەنگی دووەمی جیهانییەوە، پاشماوەكانی جەنگ بوونە هەوێنی فیلم و سینەما، بە تایبەت هۆلیوود لە هەموان زیاتر دركی ئەمەی كرد!

هەربۆیە سینەمای ئەمریكی و بەتایبەت ستافی جولەكە باڵادەستەكانی ناو هۆلییوود بە زوویی دەستیان وەشاند  و توانیان لە ڕێی بەرهەمهێنانی چەندان فیلمی سینەماییەوە زۆرترین مادەی جەنگ و كەیس و تاوانی كۆمەڵكوژی دژ بە گەلی جولەكەكان بگەیەنە كەشكەلانی فەلەك و لۆبییەكی وەها ژێربێژیانەی بۆ ئەنجام بدەن كەچیتر كەس نەتوانێت ڕووبەروویان بوەستنەوە! بێگومان دواتر سەركەوتووش بوون لەكارەدا.

لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا، پاش ڕووخانی بلۆكی رووسی و هەلوەشاندنەوەی یەكێتی سۆڤیەت سینەما چووە قۆناغێكی نوێوە.

 لەو نێوەندەدا و لە سەرەتایی سالانی نەوەكان و بەرەو ژوور سینەما لە كۆریای باشووردا لە دۆخێكی ئاساییەوە  بەرەو هەلكاشاندێكی كاریگەر چوو.

بەڵام لە ساڵانی دواترەوە كیشوەری ئاسیا لە رێی فیلمەكانیانەوە باشتر خۆیان بۆ سینەما یەكخست وا سەرقاڵی داگیركردنی عەرش و موڵكی سینەمایی جیهانین. بە تایبەت كۆرییەكان - باشوور زۆر زیرەك و وردانە لە هەموو ژانرەكاندا كار دەكەن وەك (ئاكشن، تاوان، دراما، ڕۆمانس، جەنگ).

باشترین دەلیل بۆ ئەم قسەیەی دەیكەین ساڵانێكە فیلمەكانیان نەك لەهۆلیوودا بەشداری بەرچاویان هەیە بەلكو قۆناغی زۆر بەهێز دەبرن و تەنانەت دەبنە براوەی خەڵاتەكانی ئۆسكار!

بۆ نمونە، كۆریای باشوور لە ساڵی ٢٠١٩دا بە فیلمی (پاراسایت - مشەخۆر- Parasite) عەرشی هۆلیوودیان بە بردنەوەی چوار خەڵاتی ئۆسكار هەژاند. 

بۆ ئۆسكاری ئەمسالیش واتا؛ ٢٠٢١، كلۆی چاو، خانمە دەرهێنەری لاوی چینی تەمەن ٣٩ ساڵ بە فیلمی (نۆمادلاند - Nomadland ) توانیان سێ خەڵاتی ئۆسكاریان ببەنەوە!

دواجار لە لایەك ترەوە خانمە ئەكتەری كۆریای باشوور وتەمەن ٧٣ ساڵ (یون یو جیونگ) بە فیلمی (میناری - Minari) بووە باشترین خانمە ئەكتەری سەپۆرت- یاریدەدەر.

(ئایا ئەم هێرشە سینەماییە ئاسیاییە بۆ سەر ئەمریكا و هۆلیوود بەشێك داگیركارییە! یاخود، نا.. تەنها شەپۆلێكی كاتییە! 

ئایا بۆ داهاتووی هۆلیوود لەمبارەیەوە ترسیان لە لا دروست دەبێت! )


ئەم بابەتە 56 جار خوێندراوەتەوە