Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 30/4

- لە رۆژى 30/4/1883 ئیدوار مانیە (Édouard Manet)، نیگارکێشى فەڕەنسى لە تەمەنى (51) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 23/1/1832 لە شارى پاریس لە دایکبووە،

- لە رۆژى 30/4/1908 ئیف ئەردێن (Eve Arden)، ژنە ئەکتەرى ئەمەریکى لە ناوچەى میل فالى لە ویلایەتى کالفۆرنیا لە دایکبووە، لە رۆژى 12/11/1990 لە تەمەنى (82) ساڵى لە شارى لوس ئەجلوس کۆچى دوایى کردووە.

- له‌ رۆژى 30/4/1934 جیری لوردان (Jerry Lordan)، ئاوازدانه‌ر و موزیسیان و گۆرانیبێژی بەریتانی له‌ شارى له‌نده‌ن له‌ دایكبووه‌، لە رۆژى 24/7/1995 له‌ ته‌مه‌نى (61) ساڵى به‌ نه‌خۆشى له‌ شارى شروبشایر كۆچى دوایى كردووه‌.

- لە رۆژى 30/4/1938 یه‌حیا تاهیر عه‌بدوڵڵا، رۆماننوس و شاعیر و نوسه‌رى میسرى لە گوندى کرکى شارى ئەقسەر لە میسر لە دایکبووە، لە رۆژى 9/4/1981 بە رووداوى هاتووچۆ لە رێگەى قاهیرە کۆچى دوایى کرد.

- لە رۆژى 30/4/1973 محەمەد عەبد وەلى، رۆماننوس و چیرۆكنوسى یەمەنى لە تەمەنى (33) ساڵى لە یەمەن کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 12/11/1939 لە شارى دبرهان لە ئەسیوبیا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 30/4/1998 نزار قه‌بانی، شاعیری سوری لە تەمەنى (75) ساڵى بە جەڵتەى دڵ لە نەخۆشخانەیەکى شارى لەندەن کۆچى دوایى کردووە، له‌سه‌ر وه‌سیه‌ته‌که‌ی خۆی، ته‌رمه‌که‌ی برایه‌وه‌ بۆ دیمه‌شق و لە مەراسیمێکى شایستەدا به‌ ئاماده‌بوونێکی جەماوەرێکى زۆر و ئه‌دیبان و هونه‌ردۆستان، له‌ (باب ئه‌لسه‌غیر) به‌ خاک سپێردرا، له‌ رۆژى 21/3/1923 لە شارى دیمەشق لە دایکبووە.

- لە رۆژى 30/4/2015 بن ئى کینگ (Ben E King)، گۆرانیبێژ و موزیسیانى ئەمەریکى لە تەمەنى (76) ساڵى بە نەخۆشى دڵ لە شارى تینیک کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 28/9/1938 لەشارى هندرسۆن لە دایکبووە.


ئەم بابەتە 78 جار خوێندراوەتەوە