prozhai_1000_kteb.jpg

پڕۆژەی بەخشینی 100 هەزار کتێب بە ناوەندەکانی خوێندن دەستیپێکرد

له‌ دوو رۆژى رابردوودا کۆمەڵگەی پەروەردەیی مارگرێت بە هاوکاری دامەزراوەی کەریمی ئەلەکە چه‌ندین كتێبى بەسەر ناوەندەکانی خوێندندا دابەشکرا.

سه‌رپه‌رشتیارانى پڕۆژه‌كه‌ رایانگه‌یاندوه‌، كه‌ هەر خوێندنگەیەک کتێبخانەیەک و (100) کتێبی پێدەبەخشرێت، لە دەستپێکی پڕۆژەکەدا خوێندنگەی یەکێتی کچان بەسەرکرایەوە و هاوکات خوێندکاران و مامۆستایان و دەستەی کارگێڕی خوێندنگەکە سوپاس و پێزانینی خۆیان هەبوو بۆ بە ئەنجامگەیاندنی پڕۆژکە.

هه‌روه‌ها ئاماژەیان بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌، كه‌ یە کۆی پڕۆژەکە لەسەر ئەرکی (د. تەها ڕەسوڵ) بە هاوکاری دەزگای ڕۆشنبیری جەمال عیرفان ئه‌نجام ده‌درێت، کە کتێبەکان پێکهاتوون لە چاپکراوەکانی ئەم دەزگایە.

له‌ كۆتایشدا ده‌ڵێن: "ئامانجمان لە پڕۆژەکە بەکلتورکردنی خوێندنەوە و تاکێکی ڕۆشنفکر و خوێنەرە لەناو کۆمەڵگەکەیدا و پڕۆژەکە بەردەوامی دەبێت...".

prozhai 1000 kteb1

prozhai 1000 kteb2

prozhai 1000 kteb3


ئەم بابەتە 103 جار خوێندراوەتەوە