Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 2/5

- لە رۆژى 2/5/1519 لیوناردۆ داڤنشی (Leonardo da Vinci)، نیگارکێشی ئیتالی لە تەمەنى (67) ساڵى بە نەخۆشى کۆچى دوایى کردووە، بە یەکێک لە هونەرمەندانی سەردەمی رێنیسانس دادەنرێت، لە رۆژى 15/4/1452 لە شارى فینشى لە دایکبووە.

- لە رۆژى 2/5/1660 ئەلساندرۆ سکارلاتى (Alessandro Scarlatti)، موزیسیان و ئاوازدانه‌رى لە شارى پالیرمۆ لە دایکبووە، لە رۆژى 24/10/1725 لە تەمەنى (65) ساڵى لە شارى ناپۆلى کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 2/5/1857 ئەلفرد دی موسیە (Alfred de Musset)، رۆماننوس و شاعیر و شانۆنوس و نوسه‌ر ی فەرەنسی لە تەمەنى (46) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 11/12/1810 لە شارى پاریس لە دایکبووە، لە ساڵى 1926 تاکو ساڵى 1857 بەشدارى لەکارى ئەدەبیدا کردووە.

- له‌ رۆژى 2/5/1926 علویه‌ زه‌كى، ژنه‌ ده‌رهێنه‌رى میسری له‌ دایكبووه‌، لە رۆژى 7/8/2019 له‌ ته‌مه‌نى (93) ساڵى كۆچى دوایى كردووه‌.

- لە رۆژى لە 2/5/1940 شێرکۆ بێکەس، شاعیرى كورد لە گەڕەکى گوێژەى شاری سلێمانی لە دایکبووە، لە رۆژى لە 4/8/2013 لە ته‌مه‌نى (73) ساڵى لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید بە نەخۆشی کۆچی دوایی کردووە، لەسەر وەسێتى خۆى لە شارى سلێمانى و لە ناو پارکى ئازادى نێژراوە، بەیەکێک لە شاعیرە نوێخوازەکانی هاوچەرخی کورد دادەنێرت، لە تەمەنی (17) ساڵیدا یەکەمین شیعری لە رۆژنامەی ژین بڵاوکردۆتەوە، لە ساڵی 1968 یەکەمین کۆمەڵە شیعری بە ناوی تریفەی هەڵبەست بڵاوکردۆتەوە، لە ساڵی 1986 بە هۆی تێکچوونی بارودۆخى کوردستان، پێشنیازی بۆ دەکەن کوردستان جیبێهێڵێت و روو بکاتە تاراوەگە، لە ساڵی 1986 چووە بۆ وڵاتى ئیتالیا و هەمان ساڵ چووە بۆ سوید و لەوێ نیشتەجێ بووە، لە ساڵی 1987 لە سوێد خەڵاتی تۆخۆڵسکی وەرگرتووە، خەڵاتەکەی لە لایەن سەرۆکوەزیرانی ئەو دەمی سوێت (ئیگڤار کالرسۆن)ەوە پێشکەشى کراوە، لە ساڵی 1992 گەڕاوەتەوە کوردستان و لە یەکەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا دەبێت بە وەزیری رۆشنبیری، لە ساڵی 2009 سەرجەمی بەرهەمەکانی لە (8) هەزار لاپەڕەدا چاپکردووە.

- له‌ رۆژى 2/5/1972 دوەین دوگلاس جۆنسن (Dwayne Douglas Johnson)، ئه‌كته‌رى ئه‌مه‌ریكى لە شارى هایوارد  لە ویلایەتى کالیفۆرنیاى ئەمەریکا له‌ دایکبووە.

- لە رۆژى2/5/1985 ئیلهام محه‌مه‌د، ژنه‌ ئه‌کته‌ری ئیماراتی لەئیمارات له‌ دایکبووە، لە ساڵى2004 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- له‌ رۆژى 2/5/1997 یوجین ڤاڵ (Eugene Vale)، رۆماننوس و سیناریۆنوس و شانۆنوس و نوسه‌رى ئه‌مه‌ریكى له‌ ته‌مه‌نى (81) ساڵى له‌ ماڵه‌كه‌ى خۆى له‌ شارى لوس ئه‌نجلوس له‌ ویلایه‌تى كالیفۆرنیا كۆچى دوایى كردووه‌، له‌ رۆژى 11/4/1916 له‌ سویسرا له‌ دایكبووه‌، له‌ ساڵى سیه‌كان چووه‌ته‌ پاریس و له‌وێ درێژه‌ به‌كاره‌ ئه‌ده‌بیه‌كانى داوه‌، دواى جه‌نگى جیهانى دووه‌م چوته‌ ئه‌مه‌ریكا و تاكۆتایى ژیانى له‌وێ نیشته‌جێ بووه‌، مامۆستاى وانه‌بێژ بوه‌ له‌ زانكۆى باشورى كالیفۆرنیا، کتێبی (هونەری نووسینی سیناریۆ)ى له‌لایه‌ن (خەسرەو محمود میراودەلی) كراوه‌ بە کوردی و (شادمان محەمەد) پێداچوونەوەی بۆ كردووه‌.

- لە رۆژى 2/5/2015 مایا پلیستسکایا (Maja Plissezkaja)، ژنە ئەکتەر و دەرهێنەرى روسى لە تەمەنى (89) ساڵى بە جەڵتەى دڵ لە شارى میونخ لە ئەڵمانیا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 20/11/1925 لە شارى مۆسکۆ لە دایکبووە.

- لە رۆژى 2/5/2016 وائیل نور، ئەکتەری میسری لە تەمەنى (55) ساڵى بە جەڵتەى دڵ لە شارى ئەسکەندەریە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 24/4/1961 لە  لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە ساڵى 1983 تاکو ساڵى 2016 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.


ئەم بابەتە 1 جار خوێندراوەتەوە