Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 3/5

- له‌ رۆژى 3/5/1761 ئۆگست فۆن كونزیبو (August von Kotzebue)،شاعیر و شانۆنوس و نوسه‌رى ئه‌ڵمانى له‌ شارى فایمار له‌ دایكبووه‌، له‌ رۆژى 23/3/1819 له‌ ته‌مه‌نى (57) ساڵى له‌ شارى مانهایم كۆچى دوایى كردووه‌.

- لە رۆژى 3/5/1923 تۆفیق دقن، ئەکتەرى میسرى لە شارى منوفیە لە دایکبووە، لە رۆژى 26/11/1988 لە تەمەنى (65) ساڵى بە نەخۆشى لە نەخۆشخانە سەفا لە شارى جەزیرە کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1951 تاکو ساڵى 1988 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- له‌ رۆژى 3/5/1924 یه‌هودا عمیحاى، رۆمتننوس و شاعیر و شانۆنوس و نوسه‌رى ئیسرائیلى له‌ شارى فۆرتسبۆرگ له‌ ئه‌ڵمانیا له‌ دایكبووه‌، له‌ رۆژى 22/9/2000 له‌ ته‌مه‌نى (76) ساڵى به‌ نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ له‌ شارى قودس كۆچى دوایى كردووه‌.

- لە رۆژى 3/5/1926 حسێن عەلی مەحفوز، ئەدیب و وه‌رگێڕى عێراقی لە شارى بەغداد لە دایکبووە، لە رۆژى 20/1/2009  لە تەمەنى (82) ساڵى کۆچى دوایى کردووە.

- له‌ رۆژى 3/5/1931 سه‌لاح عه‌بدولسه‌بور، رۆماننوس و شاعیر و شانۆنوس و نوسه‌ری میسری له‌ شارى زقازیق له‌ دایكبووه‌، لە رۆژى 14/8/1981 له‌ ته‌مه‌نى (50) ساڵى له‌ شارى قاهیره‌ كۆچى دوایى كردووه‌.

- لە رۆژى 3/5/1933 جیمس براون (James Brown)، گۆرانیبێژ و موزیسیانى ئەمریکی لە شارى بارنۆیل لە ئەمەریکا لە دایکبووە، لە رۆژى 25/12/2006 لە تەمەنى (73) ساڵى بە نەخۆشى دڵ لە شارى جۆرجیا لە ئەمەریکا کۆچى دوایى کردووە.

- له‌ رۆژى 3/5/1962 ساڵح عه‌بدولحه‌ى، گۆرانیبێژى میسرى له‌ ته‌مه‌نى (66) ساڵى كۆچى دوایى كردووه‌، لە رۆژى 16/8/1896 له‌ شارى قاهیره‌ له‌ دایكبووه‌.

- له‌ رۆژى 3/5/1976 میرنا موهه‌ندیس (میرنا عه‌بدولفه‌تاح محه‌مه‌د ره‌جه‌ب)، ژنه‌ ئه‌كته‌رى میسرى له‌ شارى قاهیره‌ له‌ دایكبووه‌، لە رۆژى 5/8/2015 له‌ ته‌مه‌نى (39) ساڵى به‌ نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ له‌ شارى قاهیره‌ كۆچى دوایى كردووه‌، لە ساڵى 1991 تاکو ساڵى 2015 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.


ئەم بابەتە 73 جار خوێندراوەتەوە