Festival.jpg

بەشداربوانی بیستوچوارەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ

پاش ئەوەی هەموو ئەو بابەتانەی نێردرابوون بۆ بیستوچوارەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ، بەبێ ناوی نووسەرەکانیان ڕادەستی هەرسێ لیژنەی هەڵسەنگاندنی (لێکۆڵینەوە، چیرۆک، شیعر) کران. لە ماوەیەکی دیاریکراودا لیژنەکانی هەڵسەنگاندن، ناونیشانی ئەو بابەتانەیان دەستنیشان کرد کە پەسەندکراوی ئەوانن بۆ ئەوەی بەشداری لە فێستیڤاڵدا بکەن. دوای گەڕانەوەی بابەتەکان و بەپێی ئەو هێمایانەی بۆیان دانرابوو، ناوی نووسەرەکانمان لەگەڵ ناونیشانی بابەتەکانیان دیاری کرد.

لیژنەی شیعر دوای بینین و خوێندنەوەی دەقەکان، ئەوەیان ئاشکرا کرد کە چەند دەقێک پێشتر بەشێک یان هەموو دەقەکەیان بڵاوکردووەتەوە، ئەوەش پێشێلکردنی مەرجی سەرەکی فێستیڤاڵە و دەبێت ئەو بابەتەی کە بۆ فێستیڤاڵی گەلاوێژ دەنێردرێت، بە هیچ شێوەیەک پێشتر بڵاونەکرابێتەوە. هەربۆیە بەپێی بڕیاری لیژنەی هەڵسەنگاندنی شیعر، چەند دەقێک بێبەش کران لە بەشداریکردن، کە پێکهاتوون لەم ناونیشانانە (حەوشەی تەمگرتوو، دواپێکی دەستی دایکم، کێڵگەی نیگەرانی، مێتانۆیا، مەملەکەتی سیرەت، دیاری باوكم.. پاییز زوو دێت، مەرگ لە تابوتی ژیاندا، دڵم تەنگە دەزانم هێندە نابات مرۆڤ مرۆڤ دەکوژێت).

ئەوەی لە خوارەوە دانراوە، بەرهەمە پەسەندکراوەکانی بیستوچوارەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژە.

 

لێکۆڵینەوە:

* ژنی غەربی لە ڕوانگەی یەکەم سەفەرنامەنووسی ئێرانییەوە- بەهار عەلیمورادی- کرماشان

* ئیستاتیكاى زمانى شیعریی شیعره‌كانى هه‌ر سێ ژماره‌كه‌ى گۆڤارى ڕوانگه‌- نێچیروان جاسم وەلی- هەولێر

* هێمایێن ئه‌ندامێن نێرینه‌ و مێینه‌ د هۆزانێن نالبه‌ندی دا- جه‌میل محه‌مه‌د شێلازی- دهۆک

* سیمۆلۆژیای فۆتۆ لە چیرۆکی کوردیدا... چوارەمین ئەلبومی تەنهایی (سیامەند هادی) بەنموونە-سالار کەریم حسێن- سلێمانی

* نامۆبوونی تاک و ململانێی چینایەتی لە فیلمی (Modern times)ی چاپلندا بەتێگەیشتن لە تێزەکانی کارل مارکس- هەوراز محەمەد - سلێمانی

* تێگەیشتنی دەیڤد هیوم بۆ ئاین پاڵپشت بە تێگەیشتن لە پەرتووکی دیالۆگ لەمەڕ دینی سرووشتی- شکار وه‌فا مه‌حمود – هەڵەبجە

* پۆست ئیسلامیزم لەنێوان پێداویستییە هاوچەرخەکان و سیاسەت- ئازاد حاجی ئاقایی- شنۆ

 

چیرۆک:

* ڕشانەوەی بۆنخۆش- ڕێزان فەتتاح- هەولێر

* میناتۆرەکەی عەبداڵخان- محەمەد حەسەن- دەربەندیخان

* تەنەکا گلێشی- عەلی خەلیل- دهۆک

* نیشتمانی ڕەوەزەکان- سەحەر مستەفایی- سنە

* لەودیو پەنجەرەوە، پیاوێک بە بارانپۆشییەکی ڕەشەوە- به‌ڵێن سابیر عومه‌ر- هه‌ولێر

* ژاوەژاو- دلۆڤان فەرەیدون- سلێمانی

* تەرمی گەڕۆک- گۆران ڕەسووڵ- هەولێر

 

شیعر:

* پیاوێک لە ڕەگەزی سیمرغ- ڕوخۆش مستەفا- حاجیاوا

* نامەیەک بۆ ئۆرانۆس- هێمن قوربانی- سلێمانی

* بۆ سوورترین دەسکەوتی خوا- فەرشید ڕۆستەمی- سنە

* ڕێگەها ئاسێبوونێ- ساکار کامل- دھوك

* بێ پێنجشەممەیی ئەگەرە مردووەکان- کەیوان قادری- سلێمانی

* هەڵەیەکی ماتماتیکی- ژیار ئەسوەد- هەولێر

* لە پاسێکدام دەفڕێت و لە دەرەوە مانگ دەبارێت- داستان به‌رزان- سلێمانى

* سەبارەت بە چاوەڕوانی- سایۆ ڕەجەب- هەولێر

* شاعیرەکان برینێکی زیندوون، خۆیان بۆ تیمار ناکرێت- پێشەنگ شێرزاد- سلێمانى

* ڕووناکی دەمکرۆژێ- سەبری عەبدی- هەولێر

* وەک قەنارەیەک کە ھەمیشە پێبکەنێت- ئاسۆ سه‌ڵاح- سلێمانی

* ئەو حیکایەتانەی لەبیابان بوونە کۆتر- ئەحمەد مستەفا نەجمەدین- بالیسان


ئەم بابەتە 431 جار خوێندراوەتەوە