Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 4/5

- لە رۆژى 4/5/1929 رونالد گولیاس(Ronald Golias)، ئەکتەرى کۆمێدى و گۆرانیبێژى بەرازیلى لە شارى ساوکارلۆس لە دایکبووە، لە رۆژى 27/9/2005 لە تەمەنى (76) ساڵى لە شارى ساوباولۆ کۆچى دوایى کردووە.

- له‌ رۆژى 4/5/1939 علموس عوز (Amos Os)، رۆماننوس و شاعیر و وه‌رگێڕ و نوسه‌ر و ئه‌كادیمیستى ئیسرائیلى له‌ شارى قودس له‌ دایكبووه‌، له‌ رۆژى 28/12/2018 ته‌مه‌نى (79) ساڵى له‌ شارى قودس كۆچى دوایى كردووه‌.

- له‌ رۆژى 4/5/1955 جۆرج ئینیسكۆ (George Enescu)، موزیسیان و ئاوزدانه‌ر و ئه‌كادیمیستى رۆمانى له‌ ته‌مه‌نى (73) ساڵى له‌ شارى پاریس كۆچى دوایى كردووه‌، له‌ رۆژى 19/8/1881 له‌ شارى بوتوشانى له‌ رۆمانیا له‌ دایكبووه‌.

- لە رۆژى 4/5/1958 کیس هارینگ (Keith Haring)، نیگارکێشی ئه‌مریکی لە شارى ریدینگ لە دایکبووە، لە رۆژى 16/2/1990 لە تەمەنى (31) ساڵى لە شارى مانهاتن کۆچى دوایى کردووە.

- له‌ رۆژى 4/5/1984 حافز جه‌میل، شاعیر و وه‌رگێڕ و نوسه‌رى عێراقى له‌ ته‌مه‌نى (76) ساڵى له‌ شارى به‌غداد كۆچى دوایى كردووه‌، له‌ ساڵى 1908 له‌ دایكبووه‌.

- لە رۆژى 4/5/1987 نوره‌دین خیاشی، نیگارکێشی تونسی لە تەمەنى (68) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 14/12/1918 لە تونس لە دایکبووە.

- لە رۆژى 4/5/1991 محەمەد عەبدولوەهاب، موزیسیان و گۆرانیبێژ و ئەکتەرى میسرى لە تەمەنى (90) ساڵى بە جەڵتەى مێشک کۆچى دوایى کردوه‌، لە رۆژى 13/3/1902 لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە ساڵى 1917 تاکو ساڵى 1991 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- له‌ رۆژى 4/5/2020 سەعید گاباری، گۆرانیبێژى رۆژئاواى كوردستان له‌ ته‌مه‌نى (65) ساڵى بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجەی سییەکان لە نەخۆشخانەی سەردەمی شارى هەولێر کۆچی دوایی کردووه‌، له‌ ساڵى 1956 له‌ دایكبووه‌، خەڵکی شاری حەسەکەی رۆژئاوای کوردستانە، لە تەمەنی هەشت ساڵی بینایی چاوەکانی لەدەستداوە، لە ساڵی حەفتایەکانیشەوە دەستی بە گۆرانی وتن کردووە، لە ساڵی 1980 هاتۆته‌ باشووری کوردستان، زۆرترین تێکستی گۆرانییەکانیشی هی هۆزانڤانانی ناوداری کورد جگەر خوین و تیرێژ بووە. خاوەنی (4712) گۆرانی بووە.


ئەم بابەتە 77 جار خوێندراوەتەوە