sa3idgabari.jpg

یه‌كه‌مین ساڵیادى كۆچى دوایى هونەرمەند سەعید گاباری

ساڵێك به‌ر له‌ئه‌مڕۆ، كه‌ هاوكات بوو له‌گه‌ڵ به‌یانى ئه‌مڕۆژه‌ 4/5/2020 هونەرمەندی نێوداری کوردستان و خەڵکی شاری حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان سەعید گاباری لە تەمەنی (65) ساڵی بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجەی سییەکانەوە لە نەخۆشخانەی سەردەمی هەولێر کۆچی دوایی کرد

ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ خەڵکی شاری حەسەکەی رۆژئاوای کوردستانە، ساڵی 1956 لەدایکبووە و لە تەمەنی هەشت ساڵییەوە بینایی چاوەکانی لەدەستداوە، لە ساڵی حەفتایەکانیشەوە دەستی بە گۆرانی گوتن کردووە، لە ساڵی 1980 هاتووەتە هه‌رێمى كوردستان و بە هونەرەکەی شانبەشانی پێشمەرگە جەنگاوە، زۆرترین تێکستی گۆرانییەکانیشی هی هۆزانڤانانی ناوداری کورد جگەر خوین و تیرێژ بووە. خاوەنی خاوەنی (4712) گۆرانی بووە.


ئەم بابەتە 67 جار خوێندراوەتەوە