30Zhn.jpg

شیعری ژنانی کورد بە زمانی فەڕەنسی بڵاوكرایه‌وه‌

شیعری ژنانی کورد بە زمانی فەڕەنسی لە دەزگای ئارمەتان لەژێر ناونیشانی (Poèmes kurdes au féminin) بڵاوكرایه‌وه‌.

به‌رهه‌مه‌كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ شیعری (30) ژنە شاعیری کوردستان، کە ئەحمەدی مەلا کۆی کردوونەتەوە و وه‌ریگێڕاونه‌ته‌ سەر زمانی فەڕەنسی کردوون.

ئەم هەڵمەتە ئەدەبییە وەکو هێڵی هاوتەریب هاتووەتە پێشەوە لەپاڵ کچانی ڕۆژئاڤا، کە بە دڵ و گیان بەرگرییان لە خاک و ئاوی خۆیان کرد.

نیکۆل بارییەر پێشەکی بۆ نوسیوە و (ژێرار شالیان)، گەورە نوسەری فەڕەنسی دوالاپەڕەی ڕازاندووەتەوە و هونەرمەند زاری دیزاینی بەرگەکەی کێشاوە.

 بەرهەمەکە لە زنجیرە کتێبی (میللەتان، کولتوور و ئەدەبی ڕۆژهەڵات) بڵاو بووەتەوە، کە نەزەند بەگیخانی بەڕێوەی دەبات.


ئەم بابەتە 61 جار خوێندراوەتەوە