Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 9/5

- لە رۆژى 9/5/1805 فریدریك شیله‌ر (Friedrich von Schiller)، شاعیر و رۆماننوس وشانۆنوس و نوسه‌ر و ئه‌كادیمیستی ئه‌ڵمانی لە تەمەنى (45) ساڵى بە نەخۆشى سیل لە شارى فایمار لە ئەڵمانیا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 10/11/1759 لە شارى مارباخ لە دایکبووە.

- لە رۆژى 9/5/1914 هانک سنو (Hank Snow)، گۆرانیبێژ و موزیسیانى کەنەدى ئەمەریکى لە شارى لیڤەرپول لە دایکبووە، لە رۆژى 20/12/1999 لە تەمەنى (85) ساڵى بە نەخۆشى دڵ لە ویلایەتى تینیسى کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1936 تاکو ساڵى 1999 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- له‌ رۆژى 9/5/1930 خه‌لیفه‌ تلیسى، شاعیر و ئه‌دیب و نوسه‌رى لیبى له‌ شارى ته‌رابلوس له‌ دایكبووه‌، له‌ رۆژى 13/1/2010 له‌ ته‌مه‌نى (79) ساڵى له‌ شارى ته‌رابلوس كۆچى دوایى كردووه‌.

- لە رۆژى 9/5/1938 ممتاز بەحرە، نیگارکێش و شێوەکارى سورى لە شارى حەلەب لە دایکبووە، لە رۆژى 16/1/2017 لە تەمەنى (78) بە نەخۆشى لە شارى دیمەشق کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 9/5/1945 جەمال غیتانى، رۆماننوس و نوسه‌رى میسرى لە شارى سوهاج لە دایکبووە، لە رۆژى 18/10/2015 لە تەمەنى (70) ساڵى بە جەڵتەى دڵ لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 9/5/1951 رەشید یاسمى (غوڵامڕه‌زا ڕه‌شید محه‌مه‌د وه‌لی‌خان یاسمی)، شاعیر و ئەدیب و نوسەر و وەرگێڕى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان لە تەمەنى (55) ساڵى لە شارى تاران کۆچى دوایى کردووە و له‌ گۆڕستانی (زه‌هیرود ده‌وله)ی ته‌جریش بەخاکسپێردراوە، لە رۆژى 19/11/1896 لە گاواره‌ی سه‌ر به‌ داڵه‌هۆی شارى کەرمانشان لە دایکبووە، له‌گه‌ڵ نووسین و لێکۆڵینه‌وه‌، خۆی فێری زمانەکانی (عه‌ره‌بی، ئینگلیزی و فه‌ڕه‌نسی) کردووە، له‌ لای مێژووناسی به‌ناوبانگی ئەڵمانی (هرتسفلد ١٨٧٩ - ١٩٤٨) زمانی په‌هله‌وی فێر بووە، لە ساڵی 1933 بووەتە مامۆستا لە زانکۆی ئه‌ده‌بیاتی تاران، هۆنراوه‌کانی له‌نێوان شێوازی کۆن و نوێدا به‌یناوبه‌ینن و ڕه‌خنه‌گرانی ئه‌ده‌ب له‌ ڕێزه‌ی (مه‌لیکوشوعه‌رای به‌هار، ئیره‌ج‌ میرزا  و په‌روین ئیعتیسامی)ی دادەنرێت.

- لە رۆژى 9/5/2017 رۆبەرت مایلز (Roberto Concina)، گۆرانیبێژ و ئاوازادانه‌ر و موزیسیانى ئیتاڵى سویسرى لە تەمەنى (47) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە جەزیرەى ئیبیزا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 3/11/1969 لە سویسرا لە دایکبووە، لە ساڵى 1984 تاكو ساڵى 2017 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.


ئەم بابەتە 37 جار خوێندراوەتەوە