10zhn.jpg

هەڵبژاردنی دە فیلم کە پاڵەوانەکانیان ژنە

ژینوار ئازاد حەمە کەریم

لە مێژوی سینەمادا، فیلم گەلی باش و تایبەت هەن، کە پاڵەوانەکانیان ژنانن و تیایدا ڕۆڵی کەسی یەکەم دەبینن. ئەمجارە. ئێمە، ناوی دە لەو فیلمە باشانەتان بۆ پێشنیار دەکەین کە پاڵەوانەکانیان ژنانن.

10zhn1

  ١_    جاکی " فیلمێکی دەرهێنەری بەناوبانگی چیلی "پاپلۆلارێنە   paplo larrain

. لە نووسینی "نوا ئۆپێنهام" ە و نواندنی "ناتالی پۆرتمان" فیلمی جاکی. فیلمێکی باییۆ گرافی و درامی مێژووییە. کە تیایدا ناتالی پۆرتمان ڕۆڵی سەرەکی تیادەبینێت.

  10zhn2

٢_Mad Max: fury Road 2015

 فیلمەکە یەکێکی ترە لەو فیلمانەی مێژووی سینەما کە تیایدا ژنێک پاڵەوانی سەرەکییە و ڕۆڵی شا کارەکتەر دەبینێت و ڕوداوەکان دەخوڵقێنێت و دەبات بەڕێوە.

فیلمەکە باس لە ژنێک دەکات کە لە شانشین یان کۆمەڵگایەک و یاسا گەلێک یاخی دەبێت و بەدوای نیشتیمانێکی باشتر و ئارامتردا دەگەڕێت لەگەڵ سێ ژنی دیکە وپیاوێکدا بەناوی ماکس.

ئەم فیلمە دەرهێنەرەکەی جۆرج میلەرە و لەگەڵ کۆمەڵێک سیناریستی تردا نووسیوێتی. بەیەکێک لە فیلمە باشەکانی مێژووی سینەما دادەنرێت و زیاد لە چەندین خەڵاتی بردووە.

  10zhn3

٣_Aliens

فیلمێکی خەیاڵی زانستی و ئاکشنە، لە دەرهێنانی جەیمس کامیرۆن کە یەکێک لە باشترین دەرهێنەرەکانی مێژووی سینەمایە و سیناریۆکەشی لەلایەن خۆیەوە نووسراوە . ئەمە وەک تەواو کەری فیلمی ئەیلیانی ١٩٧٩ یە کە فیلمێکی خەیاڵی زانستی ترسناکە. باس لە ڕزگار بوویەکی هێرشی بوونەوەرە ئاسمانییەکان دەکات. کە هەموو پەیوەندییەکی پچراوە بە کۆمەڵگەی مرۆڤەوە لەسەر مانگ. کە کارەکتەرە سەرەکییەکەی ژنە.

  10zhn4

lady bird_4   یەکێکی تر لەو فیلمانەیە کە کارەکتەرەکەی کچێکە و تیایدا ڕوداوەکان دەبات بەڕێوە. لە دەرهێنانی greta gerwig ئەم فیلمە پاڵێوراوە بۆ ٥ ئۆسکار و چەندین خەڵاتی تر.

 10zhn5

 ٥_I, Tonya فیلمێکی ساڵی ٢٠١٧ یە و بایۆگرافی وەرزشیە، لە ژانری کۆمیدیای ڕەش. کە یەکێکی ترە لەو فیلمانەی ژنێک تێیدا پاڵەوانە.

 10zhn6

 ٦_three billboards outside ebbing, Missouri

چیرۆکی دایکێکە کە بەرەنگاری دەسەڵات دەبێتەوە و هەوڵی شیکارکردنی تیرۆری کچەکەی دەدات لە کاتێکدا خودی دەسەڵات شکستی هێناوە لە گرتنی تاوانبارەکان.

ئەکتەرەکان پێکدێن لە فرانسس مکدۆرمەند و وودی هارڵسن و سام ڕۆکوێڵ.

کارەکە لەلایەن مارتن مکدۆنا وە کاری دەرهێنانی بۆکراوە و براوەی ٢٨ خەڵات و پاڵێوراوی ٢ ئۆسکارە.

 10zhn7

٧_sicario  کارمەندێکی FBI لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان ئەمریکا و مەکسیک ڕاسپێردراوە بۆ ئەرکێک. کە ئەویش بەرەو ڕو بوونەوەی مادەی هۆشبەرە. ئەم فیلمە ساڵی ٢٠١٥ بەرهەم هاتوە و بەیەکێک لە فیلمە باشەکان هەژمارکراوە. کە ژنە ئەکتەر ئیمیلی بلنت دەوری سەرەکی تیادا دەبینێت.

 10zhn8

 ٨_kill bill vol 1  یەکێک لە فیلمە بەناوبانگ و وەک هەمیشە پڕ کوشتن و خوێنەکانی تارانتینۆیە. کە پاڵەوانەکەی ژنە و لە دوو بەش پێکدێت. بەیەکێک لە جوانترین فیلمەکانی مێژوی سینەما دادەنرێت و زیاد لە چەندین خەڵاتی بردووە.

 10zhn9

٩_Arrival فیلمێکی درامی پڕ ڕوداوە، کە کارەکتەری سەرەکی تیایدا ژنە و دینیز ڤیلینیڤ       

دەرهێنانی بۆکردووە .   

   10zhn10                                     

 ١٠_blue is the warmest color  شین گەرمترین ڕەنگە

فیلمێکی درامی ڕۆمانسییە، کە باس لە ژیانی دوو کچ دەکات کە پەیوەندییان هەیە و باس لە ژیانی پەیوەندییەکەیان دەکات، ئەم فیلمە بەیەکێک لە فیلمە ئێجگار جوانەکان دادەنرێت کە لەو بوارەدا کاری کردبێت.


ئەم بابەتە 97 جار خوێندراوەتەوە