Roza.jpg

ئەفسانەی فلۆرێنس مارتۆس، کچێك لە چاوەڕوانی خۆشەویستەکەیدا

رۆزا حەمە ساڵح

فلۆرنس مارتۆس لە نێوان ساڵانی (1869-1943)ژیاوە، لە خێزانێکی ئۆرستۆکراتی و کچی ئەفسەرێکی باڵا بووە لە هەرێمی فۆرت بولاسکی ولایەتی جۆرجیا، فلۆرینس حەزی بەو ژیانە نامێنێت، بۆیە بڕیار دەدات لە نزیک دەروازەی ڕوباری سافانا ماڵێك لە زنج بۆ خۆی دروست بکات و تێیدا بژی، لە نزیک جۆرجی برای؛ کە پاسەوانی مەنارەی دورگەی کۆکۆسبور بووە.

 فلۆرینس ڕۆژانە بە دەستە سڕێکەوە  و شەوانە بە فانۆسێکەوە پێشوازی لەو کەشتیانە کردووە، کە گەیشتونەتە دەروازەی ڕوباری سافانا، بۆ ماوەی 44 ساڵ بەردەوام بووە، لەو ماوەیەدا توانیویەتی  پێشوازی لە 50000 کەشتی بکات.

Martos2

 بۆچی فلۆرینس ئەو ژیانەی هەڵبژارد؟

وەک لە چیرۆکەکاندا باسی لێوەکراوە، فلۆرینس  بۆیە  ئەو  ژیانی هەڵبژاردووە  و بڕیاری داوە کە لە قەراخ ئەو ڕوبارەدا و لە ناو ئەو زنجەدا ژیان بگوزەرێنێت، کاتێک کە عاشقی کاپتنی کەشتیەک دەبێت و پەیوندی خۆشەویستی لە نێوانیاندا دروست دەبێت.

کاپتنەکە گەشتێک دەکات و پەیمانی ئەوەی پێدەدات کە لە دوای گەڕانەوە هاوسەرگیری بکەن و پێکەوە بژین، بەڵام لە دوای ڕۆیشتنی چیدی ناگەڕێتەوە، ئیدی فلۆرینس ڕۆژانە و بۆ ماوی 44 ساڵ لە چاوەڕوانی خۆشەویستەکەیدا دەبێت، ھەر بەو هۆیەوە پێشوازیش لەو کەشتیانە دەکات، بە ھیوای ئەوەی کە خۆشەویستەکەی لە ناو یەکێك لەو کەشتیانەدا بێت، بەڵام لە دوای ڕۆیشتنی چیتر نەگەراوەتەوە.

Martos1

 فلۆرنس مارتۆس یەکێکە لە ئەفسانەکانی سافانا، لە27 سەپتەمبەری ساڵی 1943،

 SS Florence Martus کەشتیبە ناوییەوە دروست دەکرێت، کە کەشتی (لیبرتی) پێدەوترێت وەك ڕێزلێنانێک بۆی.

هەروەها پەیکەری کچێک لە چاوەڕوانیدا، لە لایەن پەیکەر تاشی بە ناوبانگ فیلیکس دی ویڵدۆن بۆ دروست دەکرێت و لە سەر ڕوباری سافانای ولایەتی جۆرجیا لە ئەمریکا دادەنرێت.


ئەم بابەتە 179 جار خوێندراوەتەوە