Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 11/5

- لە رۆژى 11/5/1888 ئیرفینگ برلین (Irving Berlin)، موزیسیان و ئاوازدانه‌ری ئه‌مریکی لە دایکبووە، لە رۆژى 22/9/1989 لە تەمەنى (101) ساڵى بە نەخۆشى لەشارى نیۆیۆرک کۆچى دوایى کردووە.

- له‌ رۆژى 11/5/1901 روزا ئوسیلندەر (Rose Ausländer)، ژنە شاعیر و نوسه‌ری یه‌هودى ئۆكرانى كه‌ به‌رهه‌مه‌كانى به‌ زمانى ئه‌ڵمانى نوسیوه‌ له‌ شارى چیرنۆڤتسی ئۆكرانیا له‌ دایكبووه‌، لە رۆژى 3/1/1988 له‌ ته‌مه‌نى (86) ساڵى له‌ شارى دۆسلدۆرف له‌ ئه‌ڵمانیا كۆچى دوایى كردووه‌.

- لە رۆژى 11/5/1904 سلفادۆر دالى (Salvador Dalí)، نیگارکێش و ئەکتەر و دەرهێنەر و سیناریۆنوس و نوسەرى ئیسپانى لە شارى فیگیراس لە هەرێمى کەتەلۆنیا لە دایکبووە، لە رۆژى 23/1/1989 لە تەمەنى (84) ساڵى بە نەخۆشى دڵ لە شارى فیگیراس لە هەرێمى کەتەلۆنیا کۆچى دوایى کردووە.

- له‌ رۆژى 11/5/1916 كامیلۆ خۆسیە سیلا (Camilo José Cela)، شاعیر و رۆماننوس و نوسه‌ر و ئه‌كادیمیستى ئیسپانى له‌ شارى بادرۆن له‌ دایكبووه‌، لە رۆژى 17/1/2002 له‌ ته‌مه‌نى (85) ساڵى به‌ نه‌خۆشى دڵ له‌ شارى مه‌درید كۆچى دوایى كردووه‌، له‌ ساڵى 1989 خه‌ڵاتى نۆبڵى ئه‌ده‌بى وه‌رگرتووه‌.

- لە رۆژى 11/5/1927 خوان گریس (Juan Gris)، نیگارکێشی ئیسپانی له‌ ته‌مه‌نى (45) ساڵى به‌ نه‌خۆشى له‌ شارى بۆلۆن بیانكور له‌ فه‌ڕه‌نسا کۆچى دوایى کردووە، له‌ رۆژى 23/3/1887 له‌ شارى مه‌درید له‌ دایكبووه‌.

- له‌ رۆژى 11/5/1939 سمیح ئه‌لقاسم، شاعیری فەلەستینی له‌ شارى زه‌رقا له‌ ئورده‌ن له‌ دایكبووه‌، له‌ رۆژى 19/8/2014 له‌ ته‌مه‌نى (75) ساڵى به‌ نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ له‌ شارى سفد له‌ فه‌ڵه‌ستین كۆچى دوایى كردووه‌، لە ساڵى 1963 تاکو ساڵى 2014 بەشدارى لەکارى ئه‌ده‌بیدا کردووە.

- لە رۆژى 11/5/1951 مەمدوح وافى، ئەکتەرى میسرى لە گوندى مندرە لە شارى فیوم لە دایکبووە، لە رۆژى 17/10/2004 لە تەمەنى (53) ساڵى بەنەخۆشى شێرپەنجە لە نەخۆشخانە لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1979 تاکو ساڵى 2002 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 11/5/1952 رونو سیشان (Renaud)، موزیسیان و ئاوازدانه‌ر و گۆرانیبێژ و شاعیر و نوسه‌رى فەرەنسی لە شارى پاریس له‌ دایکبووە.

- لە رۆژى 11/5/1981 بوب مارلی (Bob Marley)، گۆرانیبێژ و موزیسیانى جامایکایی له‌ ته‌مه‌نى (36) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، له‌ رۆژى 6/2/1945 له‌ دایكبووه‌.

- لە رۆژى 11/5/1985 شستر گوڵد (Chester Gould)، نیگارکێشى ئەمەریکى لە تەمەنى (85) ساڵى بە نەخۆشى دڵ لە شارى ودستۆک کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 20/11/1900 لە شارى پاوانى لە دایکبووە.

- لە رۆژى 11/5/1998 مەلا مەسعود بێبەش (مەسعود عەبدوڵڵا شەنەغەیى)، شاعیری کورد لە تەمەنى (66) ساڵى لە شارى هەولێر کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 1/7/1932 لە شارى هەولێر لە دایکبووە، تاکو پۆڵی شەشەمی سەرەتایی خوێندویەتی و پاشان لە دائیرەی ئەشغال دامەزراوە، دوای چەند ساڵێک وازی لە کارى فەرمانبەرى هێناوە، ئیجازەی مەلایەتی لای باوکی وەرگرتووە و بووەتە مەلای مزگەوت، لە ساڵی 1956 بۆ یەکەم جار تەجویدی قورئانى گۆڕیوە بۆ سەر زمانی کوردی، لە ساڵی 1971 بەشێک لە دیوانەکەی خۆى بڵاوکردۆتەوە، لە ساڵی 1984 هەندێ لە پێنج خشتەکەیەکانى بڵاوکردۆتەوە، لە دیوانی باوکی شارەزای شیعر و ئەدەبیات بووە، لە قوتابخانەی سەید مەردان فێری مەقامات بووە، شیعرە داشۆرینەکانی لەسەر زارن و بە هەمان شێوەی شێخ رەزای تالەبانی، بەڵام ئەو شیعرانە بڵاو نەکراونەتەوە.

- لە رۆژى 11/5/2001 دۆگلاس ئادمز (Douglas Adams)، رۆماننوس و شانۆنوس و سیناریۆنوس و نوسه‌ری ئینگلیزی له‌ ته‌مه‌نى (49) ساڵى به‌ جه‌ڵته‌ى دڵ له‌ شارى سانتا باربارا له‌ ویلایه‌تى كالیفۆرنیا کۆچى دوایى کردووە، له‌ رۆژى 11/3/1952 له‌ شارى كامبریدج له‌ دایكبووه‌.


ئەم بابەتە 15 جار خوێندراوەتەوە