Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 12/5

- له‌ رۆژى 12/5/1700 جون درایدن (John Dryden)، شاعیر و ره‌خنه‌گرى ئه‌ده‌بى و شانۆنوس و نوسه‌ری ئینگلیزی له‌ ته‌مه‌نى (68) ساڵى له‌ شارى له‌نده‌ن كۆچى دوایى كردووه‌، لە رۆژى 9/8/1631 له‌ دایكبووه‌.

- لە رۆژى 12/5/1845 گابریل فەورى (Gabriel Fauré)، موزیسیان و ئاوازادانه‌ر و ئه‌كادیمیستى فەڕەنسى لە شارى پامییە لە دایکبووە، لە رۆژى 4/11/1924 لە تەمەنى (79) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە.

- له‌ رۆژى 12/5/1884 بدرجیخ سمیتنا، (Bedřich Smetana) موزیسیان و ئاوازدانه‌رى چیكى له‌ ته‌مه‌نى (60) ساڵى به‌ نه‌خۆشى له‌ شارى پراگ كۆچى دوایى كردووه‌، له‌ رۆژى 2/3/1824 له‌ دایكبووه‌.

- له‌ رۆژى 12/5/1897 غولام ره‌زا روحانى، شاعیرى ئێرانى له‌ شارى مه‌شهه‌د له‌ دایكبووه‌، لە رۆژى 29/8/1985 له‌ ته‌مه‌نى (88) ساڵى له‌ شارى تاران كۆچى دوایى كردووه‌.

- لە رۆژى 12/5/1901 عه‌بده‌ حامولی، موزیسیان و گۆرانیبێژی میسری لە تەمەنى (65) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 18/5/1836 لە گوندى حاملونى شارى منوفیە لە دایکبووە.

- لە رۆژى 12/5/1964 ستێفان رۆستى (Stephan Rosti)، ئەکتەرى میسرى لە تەمەنى (72) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 16/11/1891 لە وڵاتى ئیتاڵیا لە دایکبووە، لە ساڵى 1927 تاکو ساڵى 1964 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- له‌ رۆژى 12/5/1968 ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن زیات، ئه‌دیب و نوسه‌ری میسری له‌ ته‌مه‌نى (83) ساڵى كۆچى دوایى كردووه‌، لە رۆژى 2/4/1885 له‌ گوندى كفر دمیره‌ى شارى ته‌نتا له‌ دایكبووه‌.

- لە رۆژى 12/5/1970 نیلی زاکس (Leonie Sachs)، ژنه‌ شاعیر و شانۆنوس و وەرگێڕ و نوسەری ئه‌ڵمانی لە تەمەنى (78) ساڵى لە شارى ستۆکهۆڵم لە سوید کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 10/12/1891 لە دایکبووە، لە ساڵى 1966 خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی وەرگرتووە.

- لە رۆژى 12/5/1972 فتین عەبدولوەهاب، دەرهێنەرى میسرى لە تەمەنى (58) ساڵى بە نەخۆشى دڵ لە شارى بەیروت لە لوبنان کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 22/11/1913 لە شارى دمیات لە میسر لە دایکبووە، لە ساڵى 1945 تاکو ساڵى 1972 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- له‌ رۆژى 12/5/1974 ترانه‌ جوانبه‌خت، ژنه‌ شاعیر و وه‌رگێڕ و ره‌خنه‌گرى ئه‌ده‌بى و شانۆنوس ونوسه‌رى ئێرانى له‌ شارى تاران له‌ دایكبووه‌.

- لە رۆژى 12/5/1989 تاهیر ئه‌بو فاشا، شاعیر و نوسه‌ری میسری لە تەمەنى (81) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 22/12/1908 لە شارى دمیات لە دایکبووە.

- لە رۆژى 12/5/2005 مارتن لینگز (Martin Lings)، فەیلەسوف و شاعیر و نوسەر و ئه‌كادیمیستى ئینگلیزى لە تەمەنى (96) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 24/1/1909 لە دایکبووە.

- له‌ رۆژى 12/5/2020 میشێل پیکۆلی (Michel Piccoli)، ئەکتەر و ده‌رهێنه‌ری فەڕەنسی له‌ ته‌مه‌نى (94) ساڵى جه‌ڵته‌ى مێشك كۆچى دوایى كردووه‌، له‌ رۆژى 27/12/1925 له‌ شارى پاریس له‌ دایكبووه‌، لە سەرەتاکانی تەمەنیەوە دەستی بەکاری هونەری و نواندن کردووەو بەشداری لە (33) کورتە فیلم و (176) فیلم و (49) شانۆدا کردووە.

- له‌ رۆژى 12/5/2020 ئیبراهیم نه‌سر، ئەكتەری میسری له‌ ته‌مه‌نى (73) ساڵى له‌ شارى قاهیره‌ كۆچى دوایى كردووه‌، لە رۆژى 18/8/1946 له‌ شارى قاهیره‌ له‌ دایكبووه‌، لە ساڵى 1976 تاکو ساڵى 2018 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.


ئەم بابەتە 3 جار خوێندراوەتەوە