Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 13/5

- لە رۆژى 13/5/1840 ئه‌لفۆنس دودیه‌ (Alphonse Daudet)، رۆماننوس و شاعیر و شانۆنوس و سیناریۆنوس و نوسه‌رى فه‌ره‌نسی لە شارى نیم لە فەڕەنسا لە دایکبووە، لە رۆژى 16/12/1897 لە تەمەنى (57) ساڵى لە شارى پاریس به‌ نه‌خۆشى کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 13/5/1882 جۆرج براک (Georges Braque)، نیگارکێشی فه‌ره‌نسی لە شارى ئەرجنتۆى لە دایکبووە، لە ڕۆژى 31/8/1963 لە تەمەنى (81) ساڵى لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 13/5/1939 هارفى كیتل (Harvey Keitel)، ئه‌كته‌ر و سیناریۆنوسى ئه‌مریكى له‌ شارى نیویۆرك له‌ دایكبووه‌، له‌ ساڵى 1966 به‌شدارى له‌ كارى هونه‌ریدا كردووه‌.

- لە رۆژى 13/5/1940 بروس چاتوین (Bruce Chatwin)، رۆماننوس و سیناریۆنوس و نوسه‌رى ئینگلیزى له‌ شارى شه‌فیڵد له‌ دایكبووه‌، له‌ رۆژى 18/1/1989 له‌ ته‌مه‌نى (48) ساڵى له‌ شارى نیس له‌ فه‌ڕه‌نسا كۆچى دوایى كردووه‌.


ئەم بابەتە 14 جار خوێندراوەتەوە