Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 14/5

- له‌ رۆژى 14/5/1912 ئۆگست ستریندبرگ (Johan August Strindberg)، رۆماننوس و شاعیر و شانۆنوس و نیگاركێش و نوسه‌رى سویدى له‌ ته‌مه‌نى (63) ساڵى به‌ نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ له‌ شارى سوید كۆچى دوایى كردووه‌، لە رۆژى 22/1/ 1849 لە شارى سوید له‌ دایکبووە.

- له‌ رۆژى 14/5/1925 هنرى رایدر هاگرد ( Henry Rider Haggard)، رۆماننوس و نوسه‌رى ئینگلیزى له‌ ته‌مه‌نى (68) ساڵى له‌ شارى له‌نده‌ن كۆچى دوایى كردووه‌، له‌ رۆژى 22/6/1856 له‌ دایكبووه‌.

- لە رۆژى 14/5/1955 ئەنوەر وەجدى، ئەکتەرى میسرى لە تەمەنى (55) ساڵى به‌ نەخۆشى لە شارى ستۆکهۆڵم کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 11/10/1904 لە شارى قاهیرە لە دایکبووە.

- لە رۆژى 14/5/1987 ریتا هیوارس (Rita Hayworth)، ژنە ئەکتەرى ئەمەریکى لە تەمەنى (68) ساڵى بەنەخۆشى لە شارى نیۆیۆرک کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 17/10/1918 لە شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە.

- لە رۆژى 14/5/1998 فرانک سیناترا (Frank Sinatra)، گۆرانیبێژ و موزیسیان و ئەکتەرى ئەمەریکى لە تەمەنى (82) ساڵى بە جەڵتەى دڵ لە شارى لوس ئەنجلوس لە ویلایەتى کالیفۆرنیا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 12/12/1915 لە شارى نیوجرسى لە ئەمەریکا لە دایکبووە.

- له‌ رۆژى 14/5/2019 دڵپاك سه‌عید، شێوه‌كارى كورد له‌ ته‌مه‌نى (40) ساڵى به‌هۆی نه‌خۆشی دڵ له‌ شارى هه‌ولێر كۆچی دوایی كردووه‌، له‌ ساڵى 1979 له‌ شارى هه‌ولێر له‌ دایكبووه‌، بڕوانامه‌ى ماسته‌رى له‌ هونه‌رى شێوه‌كارى وه‌رگرتووه‌، مامۆستاى كۆلێژی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی هه‌ولێر بووه‌، به‌ شداری له‌ چه‌ندین پێشانگه‌ى تایبه‌ت و هاوبه‌شدا كردووه‌.


ئەم بابەتە 13 جار خوێندراوەتەوە