Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 15/5

- لە رۆژى 15/5/1567 کلاودیۆ مۆنتیفیردى (Claudio Monteverdi)، موزیسیان و ئاوازدانه‌رى ئیتاڵى لە شارى کریمۆنا لە دایکبووە، لە رۆژى 29/11/1643 لە تەمەنى (76) ساڵى لەشارى بوندقیە کۆچى دوایى کردووە.

- له‌ رۆژى 15/5/1856 لیمان فرانك بوم (Lyman Frank Baum)، رۆماننوس و سیناریۆنوس و نوسه‌رى ئه‌مریكى له‌ شارى نیویۆرك له‌ دایكبووه‌، لە رۆژى 6/5/1919 له‌ ته‌مه‌نى (62) ساڵى كۆچى دوایى كردووه‌.

- لە رۆژى 15/5/1886 ئیمیلی دیکنسۆن (Emily Dickinson، ژنه‌ شاعیر و نوسەری ئه‌مریکی لە تەمەنى (55) ساڵى بە نەخۆشى گورچیله‌ لە شارى ئەمهێرستى ماساچووسیتسدا لە ئەمەریکا کۆچى دوایى کردووە، به‌ر له‌ مردنیشى تابووت و جلوبەرگ و تەنانەت شوێنی دانیشتنی تازیەبارانیشی بۆخۆى دیاری کردبوو، لە رۆژى 10/12/1830 لە شارى ئەمهێرستى ماساچووسیتسدا لە ئەمەریکا لە دایکبووە، لەگەڵ لاڤینیای خوشکیدا بۆ خوێندن ڕووی لە ئه‌کادیمیای ئەمھێرست کردووە و بۆ ماوەی نزیكه‌ى (7) حه‌وت  ساڵ لەوێدا خوێندوویەتی و زانستى ئه‌و سەردەمە وه‌كو روه‌كناسى و مێژوو و وێژه‌ى ئینگلیزی و لاتین فێر بووە، ھۆنراوەکانی بە زمانی  ئینگلیزین، بە زۆری کورتن، زۆر بە دەگمەن ناوی تایبەتیی خۆى له‌سه‌ر نوسیوه‌، تا لە ژیاندا بوو (1800) شیعری نووسی، بەڵام تا لە ژیاندا بوو تەنیا (11) یانزە شیعرى بەناوى خواستراوەوە بڵاوبوویەوە، ره‌نگه‌ خۆشى ئەم شیعرانەی بۆ چاپ نەناردبێت، چونكه‌ شیعرەکانی خۆی بۆ دەوروبەرەکەی دەخوێندەوە، بەڵام حەزی بە چاپکردنیان نەبووه‌، هەموو تەمەنی خۆی بۆ خوێندنەوەی کتێب و نووسین بەسەر بردوه‌، زۆرینەی بەرهەمەکانی لە نێوان ساڵانى 1858 تاكو 1865 نوسیوه‌، بیست ساڵی کۆتایی تەمەنی لە گۆشەگیری بەسەر بردووه‌ و زۆر بە کەمی ماڵەکەی خۆی جێهێشتووه‌، ته‌نانه‌ت کاتک زەنگی دەرگاکەی دەزرینگایەوە خۆی دەشاردەوە و هەوڵی دەدا کەس نەبینێت، ژیانى هاوسه‌رى پێكنه‌هێنا، بەڵام شیعری عاشقانە و سێ نامەی دڵدارانەی نووسیوە، له‌ ساڵى 1886 له‌دواى مردنى خوشکە بچوكه‌كه‌ى كۆى شیعره‌كانى له‌ ژووری نوستنه‌كه‌ى دۆزییەوە، له‌دواى مردنى یەکەم ھۆنراوەی دۆزراوەته‌وه‌ كه‌ له‌ ساڵى 1850 نوسیویه‌تى.

- له‌ رۆژى 15/5/1891 میخاییل بۆڵگاکۆف (Mikhail Bulgakov)، رۆماننوس و شانۆنوس و سیناریۆنوس و نوسه‌رى روسى له‌ شارى كیف له‌ دایكبووه‌، له‌ رۆژى 10/3/1940 له‌ ته‌مه‌نى (48) ساڵى به‌ نه‌خۆشى له‌ شارى مۆسكۆ كۆچى دوایى كردووه‌، چه‌ند به‌رهه‌مێكى كراوه‌ به‌ كوردى، له‌وانه‌ رۆمانى (سه‌گدڵ)، له‌ وه‌رگێڕانى كه‌یوان هه‌ورامى.

- لە رۆژى 15/5/1904 سەعید تەقیەدین، چیرۆکنوس و شانۆنوس و نوسەرى لوبنانى لە شارى بعلقین لە دایکبووە، لە رۆژى 10/2/1960 لە تەمەنى (56) ساڵى بە جەڵتەى دڵ لە دورگەى سان ئەندریس کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 15/5/1911 ماکس فریش (Max Fresh)، رۆماننوس و شاعیر و و شانۆنوس و سیناریۆنوس و نوسه‌رى سویسری لە شارى زیورخ لە دایکبووە، لە رۆژى 4/4/1991 لە تەمەنى (79) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى زیورخ کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 15/5/1932 عەلى سقڵى حسێنى، ئەدیب و شاعیرى مەغریبى لە شارى فاس لە دایکبووە، لە رۆژى 5/11/2018 لە تەمەنى (86) ساڵى لە شارى ربات کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 15/5/1946 ئیلیاس جریس، شاعیرى ئوردەنى  لە دایکبووە، لە رۆژى 10/5/1998 لە تەمەنى (51) ساڵى لە شارى زەرقا کۆچى دوایى کردووە.

- له‌ رۆژى 15/5/1997 سه‌عدوڵا ونوس، شانۆنوسی سوری له‌ ته‌مه‌نى (56) ساڵى به‌ نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ كۆچى دوایى كردووه‌، لە رۆژى 27/3/1941 له‌ دایكبووه‌.

- لە رۆژى 15/5/2014 ریاز شحرور، ئەکتەری سوری لە تەمەنى (74) ساڵى لە شارى دیمەشق کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 10/1/1935 لە شارى دیمەشق لە دایکبووە، لە ساڵى 1950 تاکو ساڵى 2002 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.


ئەم بابەتە 22 جار خوێندراوەتەوە