Ranga.jpg

ریگای سیلڤه‌ر، سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ ته‌كنیكی كاریكاتیر

ناوه‌ندى 7  ره‌نگه‌ له‌ نوێترین به‌رهه‌میدا نوێترین چاپكراوى خۆى به‌ناونیشانى (ریگای سیلڤه‌ر، ته‌كنیك، ئامۆژگارى، وانه‌ى فێركارى) له‌ نوسینى (ستیڤان سیلڤه‌ر) و وه‌رگێڕانى (رزگار سه‌عید) چاپكرد.

سه‌باره‌ت به‌م به‌رهه‌مه‌ هونه‌رمه‌ندى شێوه‌كار (به‌ختیار سه‌عید) نوسیویه‌تى:

"7 ره‌نگه‌ به‌رده‌وام له‌هه‌ولی ئه‌وه‌دایه‌ كه‌ ساڵانه‌ چه‌ند چاپكراویكی هه‌بیت كه‌ هه‌مووی ئه‌و چاپكراوانه‌ بن كه‌ پیشتر بوونیان نه‌بووه‌و ببیته‌ سه‌رچاوه‌ بۆ كه‌سانی ئه‌و بواره‌ به‌تایبه‌تر بۆ خویندكارانی په‌یمانگه‌و زانكۆكان.

(ریگاكانی سیلڤه‌ر) ئه‌زموونی هونه‌رمه‌ندیكی كاریكاتیره‌ كه‌ ئیستا یه‌كیكه‌ له‌ ناوداریترین ئه‌زموونه‌ عه‌مه‌لییه‌كان كه‌ هه‌موویان له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وروپا چاوی لی ده‌كه‌ن و له‌ریگای وانه‌كان كه‌ له‌ریگای یوتوب و چاپكراوه‌كانییه‌وه‌ بڵاو بۆته‌وه‌و بۆته‌ سه‌رچاوه‌.

هه‌ر له‌و گرنگییه‌وه‌یه‌ كه‌ 7 ره‌نگه‌ له‌ریگای برای خۆشه‌ویستمان (رزگار سه‌عید)ه‌وه‌ خۆبه‌خشانه‌ ئه‌م كتیبه‌ی ته‌رجه‌مه‌ كردووه‌و كاری دیزاینی بۆ كردووه‌و له‌ دیداره‌كه‌دا بی به‌رامبه‌ر ده‌به‌خشریته‌ ئاماده‌بوان".


ئەم بابەتە 52 جار خوێندراوەتەوە