Masty.jpg

سێ كورد له‌ فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی فەجر به‌شدارده‌بن

کۆمپانیای مەستی فیلم، له‌ هه‌واڵێكیدا بڵاویان كردۆته‌وه‌ كه‌ دەستەی بەڕێوبەرایەتی خولی ٣٨هەمین فیستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی فەجر لەوڵاتی ئێران، سێ کەس لە شارەزاکانی هونەر و سینەما له‌ هه‌رێمى كوردستان بەشدار ده‌بن لە فیستیڤاڵه‌كه‌.

له‌ هه‌واڵه‌كه‌یاندا هاتووە:

"دوای پەیوەندیەکانی کۆمپانیای مەستی فیلم لەگەڵ دەستەی بەڕێوبەرایەتی خولی ٣٨هەمین فیستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی فەجر لەوڵاتی ئێران، سێ کەس لە شارەزاکانی هونەر و سینەمای کوردستان ئەو دەرفەتە بۆ دروست بوو کە بەشدار ببن لە فیستیڤاڵی ئەمساڵ بە شێوەی ئۆنڵاین و فیلمەکان ببینن.

ئەو بەڕێزانەش : بەڕێز دکتۆر ڕێبوار سەعید (ڕاگری کۆلیژی هونەرە جوانەکانی زانکۆی سلێمانی) و بەڕێز سەروەر محیەدین (بەرپرسی بەشی دۆکومێنتاری کەناڵی K24 و دەرهێنەر ) و بەڕێز ئەرسەلان دەروێش (دەرهێنەر و ئەکتەر و پسپۆری دراما لە وەزارەتی ڕۆشنبیرولاوان )".


ئەم بابەتە 92 جار خوێندراوەتەوە